(قه‌ره‌ته‌په‌‌و سلێمان به‌گ) داوای پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

هه‌رچه‌نده‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌و لیوای دووی پۆلیسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌سنوره‌كانی (قه‌ره‌ته‌په‌‌و سلێمان به‌گ)دان، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ داوا ده‌كه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ بچێته‌ سه‌نته‌ری ناحیه‌كانیان.

(شه‌ماڵ حه‌سه‌ن عه‌لی) لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، تائێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم له‌ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌دا جێگیركراون‌و هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ نه‌چووه‌ته‌ ناو شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌.

ادامه نوشته

هه‌رێم‌و به‌غدا ڕێكه‌وتن

له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی كورد‌و مالكیدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كراوه‌‌و به‌ڕاشكاوی باسیان له‌كێشه‌‌و گرفته‌كان كردووه‌.

ادامه نوشته

ئۆپۆزسیۆن كۆده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان) له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌.

(تۆفیق كه‌ریم) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌NNA ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌نێوان لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن به‌ئاماده‌بوونی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامده‌درێت.

ادامه نوشته

بارزانی دووشه‌ممه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی سیاسیی‌و حكومی هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا.

(د. مه‌حمود عوسمان) به‌شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ‌و دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كان‌و به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق، له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدا، وتیشی:"له‌سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، 

ادامه نوشته

ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (87%)ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌شاری به‌غدا ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، (409) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌كۆكردنه‌وه‌ی (136) هه‌زار ده‌نگ لیستی (موته‌حدون) بووه‌ته‌ دووه‌م، ئیئتلافی مواتن له‌پله‌ی سێیه‌م‌دایه‌، به‌به‌ده‌ستهێنانی (115) هه‌زار ده‌نگ‌و كوتله‌ی ئه‌حراریش (85) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌‌و بووه‌ته‌ چواره‌م لیستی پارێزگای به‌غدا.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، له‌پارێزگای دیاله‌، ئیئتیلافی عێراقییه‌ پله‌ی یه‌كه‌م، هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی دیاله‌ پله‌ی دووه‌م، ئیئتیلافی عێراقیه‌ی‌ نیشتمانی‌ یه‌كگرتوو پله‌ی سێیه‌م‌و لیستی‌ كوردی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان پله‌ی‌ چواره‌م بووه‌ له‌پارێزگاكه‌دا.

ادامه نوشته

"گه‌مارۆی سلێمان به‌گ دراوه‌‌و بارودۆخه‌كه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌دایه‌"

قائمقامی قه‌زای دوزخورماتوو ئاشكرایكرد، له‌ئێواره‌ی دوێنێوه‌ هێزێكی زۆر به‌ره‌و (سلێمان به‌گ) هاتوون‌و گه‌مارۆیانداوه‌، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌مشه‌و چه‌كداره‌كان ناحیه‌كه‌ چۆڵنه‌كه‌ن، ئه‌وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت سوپای عێراق‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌یه‌كدا بده‌ن.

(شه‌لال عه‌بدول) به‌NNA ڕاگه‌یاند، له‌دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق، گروپه‌ چه‌كداره‌كان كۆنتڕۆڵی ناحیه‌ی (سلێمان به‌گ)یان كرد، بۆیه‌ له‌دوێنێ ئێواره‌وه‌ چه‌ند شێخ-ێكیان ڕاسپاردووه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ قاییل بكرێن به‌كشانه‌وه‌یان له‌ناوچه‌كه‌ به‌بێ كێشه‌، وتیشی:"به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گروپه‌ چه‌كداره‌كان خۆیان له‌سلێمان به‌گ به‌هێز ده‌كه‌ن‌و 

ادامه نوشته

كه‌جه‌كه‌ بڕیاریدا په‌كه‌كه‌ له‌خاكی توركیا بكشێته‌وه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكایه‌تی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌بناری قه‌ندیل، بڕیاریاندا سه‌ره‌تای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌خاكی توركیادا له‌28-ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستپێبكات.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌(موراد قه‌ره‌یلان) سه‌رۆكی كۆنسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه‌، (هاجه‌ر زاگرۆس‌و زه‌كی شه‌نگالی) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه‌ له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌شداربوون، قۆناغی یه‌كه‌می كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌خاكی توركیا ڕاگه‌یه‌ندرا.

ادامه نوشته

ڕێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مده‌رامه‌تان

به‌گوێره‌ی ڕێنمایی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری هه‌رێم، پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ ده‌درێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕووبه‌ری خانووه‌كانیان (100) مه‌تر دووجایه‌، له‌كاتێكدا پێشتر ڕووبه‌ری زه‌وی نیشته‌جێبوون هه‌ژمار ده‌كرا.

(دلێر تارق) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری هه‌رێم به‌NNA ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ڕێنمایی نوێی پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌، له‌مساڵدا ڕووبه‌ری بینا هه‌ژمار ده‌كرێت، نه‌وه‌ك ڕووبه‌ری زه‌وی نیشته‌جێبوون، وتیشی:"هه‌ر بینایه‌ك ڕووبه‌ره‌كه‌ی (100) مه‌تر دووجا بێت، پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ ده‌یگرێته‌وه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وییه‌كی نیشته‌جێبوون (60) مه‌تر دووجا بێت، به‌ڵام بینایه‌كی به‌دوو نهۆم تێدا دروستبكرێت‌و (100) مه‌تر دووجا بێت ڕووبه‌ری بیناكه‌، ئه‌وا پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ ده‌یگرێته‌وه‌".

ادامه نوشته

گروپه‌ چه‌كداره‌كان (سلێمان به‌گ)یان كۆنترۆڵكرد

دوای كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌سنووره‌كه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ناحیه‌ی (سلێمان به‌گ) كۆنترۆڵكرا.
(حه‌سه‌ن بارام) كادیری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سنووری دوزخورماتوو به‌NNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی لیوای (16)ی سه‌ر به‌سوپای عێراق، له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ناحیه‌ی (سلێمان به‌گ) به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكراوه‌، وتیشی:"له‌ناوچه‌كانی سنوری (حلێوه‌‌و یه‌نگیجه‌) جۆرێك له‌نائارامی دروستبووه‌، به‌ڵام ناحیه‌كه‌ به‌ته‌واوی كه‌وتۆته‌ ده‌ست گروپه‌ چه‌كداره‌كان".
ادامه نوشته

ئۆپۆزسیون سه‌رقاڵی‌ كاندیدكردنی‌ (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر)ه‌ بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم

له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و دیاریكردنی كاندیدی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌و پۆسته‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) مامۆستای ڕاگه‌یاندن له‌زانكۆی سلێمانی ببێته‌ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن‌و به‌شه‌خسی داوایلێكراوه‌ خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید بكات.

(د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) تایبه‌ت بۆ NNA وتی:"تائێستا پرسی خۆكاندیدكردنم له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه‌‌و داخوازیی هاوڵاتیانه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم قسه‌ی خه‌ڵك‌و ئۆپۆزسیۆن بێت، چونكه‌ پێیانوایه‌ له‌نێوان كاندیده‌كانی ئۆپۆزسیۆن من بم باشه‌، به‌ڵام من باشم بۆ ئه‌وه‌‌و ڕای هاوڵاتیان چیه‌‌و ئۆپۆزسیۆن چی ده‌كات‌و من چی ده‌كه‌م، تائێستا به‌ڕاستی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ركێك هاوڵاتیان پێم بده‌ن، ئاماده‌م بیكه‌م".
ادامه نوشته

(625) پله‌ی‌ وه‌زیفی‌ بۆ دامه‌زراندن ڕاگه‌یه‌ندرا

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی‌ دامه‌زراندن ناوی‌ ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی‌ زانكۆ‌و په‌یمانگه‌‌و بێبڕوانامه‌ی‌ ڕاگه‌یاند.

(عه‌بدوڵڵا ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ونیدا كه‌ له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاماری گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو ناوی‌ (625) پله‌ی دامه‌زراندنی بۆ هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین‌و خورماتوو ڕاگه‌یاند، پله‌وه‌زیفیه‌كانیش له‌ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان‌و ناوه‌ندی به‌ره‌و خوارپێكهاتووه‌، له‌كۆی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ش (425) پله‌یان بۆ قه‌زای خانه‌قین‌و ناحییه‌كانی دانرابوو، (200)  پله‌ی‌ وه‌زیفیشیان تایبه‌ت بوو به‌قه‌زای‌ خورماتوو.


ادامه نوشته

(625) پله‌ی‌ وه‌زیفی‌ بۆ دامه‌زراندن ڕاگه‌یه‌ندرا

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی‌ دامه‌زراندن ناوی‌ ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی‌ زانكۆ‌و په‌یمانگه‌‌و بێبڕوانامه‌ی‌ ڕاگه‌یاند.

(عه‌بدوڵڵا ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ونیدا كه‌ له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاماری گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو ناوی‌ (625) پله‌ی دامه‌زراندنی بۆ هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین‌و خورماتوو ڕاگه‌یاند، پله‌وه‌زیفیه‌كانیش له‌ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان‌و ناوه‌ندی به‌ره‌و خوارپێكهاتووه‌، له‌كۆی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ش (425) پله‌یان بۆ قه‌زای خانه‌قین‌و ناحییه‌كانی دانرابوو، (200)  پله‌ی‌ وه‌زیفیشیان تایبه‌ت بوو به‌قه‌زای‌ خورماتوو.

ادامه نوشته

دوایین زانیاری له‌باره‌ی زیاده‌موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی زیاده‌موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌رێم، نوسراویان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كردووه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه‌.

(عه‌باس ئه‌كره‌م) به‌ NNA ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌پێدانی موچه‌ به‌خاوه‌ن پێداویستییه‌كانی هه‌رێم‌و پشكنینی پزیشكی بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستییه‌كان كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی سیستمی نوێ موچه‌یان پێبدرێت.

ادامه نوشته

وه‌زاره‌تی دارایی: (2-5) پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیری دارایی‌و ئابوری هه‌رێم‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم بڕیاردرا، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

(دلێر تارق) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم به‌ NNA ڕاگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه‌ وه‌زیری دارایی‌و بریكار‌و ڕاوێژكاران‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌مساڵدا.
ادامه نوشته

ئاگادارییه‌ك له‌پاسپۆرتی سلێمانی-یه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ پاسپۆرته‌كانیان ته‌واو بووه‌‌و وه‌ریان نه‌گرتۆته‌وه‌، به‌زوترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان.

به‌گوێره‌ی ئاگادارییه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی ناوی (479) هاوڵاتی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ پاسپۆرته‌كانیان ته‌واو بووه‌‌و پێویسته‌ به‌زووترین كات سه‌ردانی

ادامه نوشته

بارزانی بۆ پۆلیس: دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ له‌به‌رچاوبگرن

ئه‌مڕۆ به‌چاودێری (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زیری ناوخۆ، هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی چواره‌می كۆلێژی پۆلیس، تایبه‌ت به‌ده‌رچووانی زانكۆ له‌بینای كۆلێژه‌كه‌ سازكرا.

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌سرودی نیشتمانی (ئه‌ی ڕه‌قیب)‌و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دوای چه‌ند نمایشێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ده‌رچووانی كۆلێژه‌كه‌، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پشكنین بۆ خوێندكارانی ده‌رچووی خولی چواره‌م كرا.

ادامه نوشته

پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕێنمایی دامه‌زراندن له‌هه‌رێم ده‌رده‌كات.

(محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی) سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ NNA ڕاگه‌یاند، بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، ڕێنمایی پێویست ده‌رده‌كرێت.

وتیشی:"له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له‌هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی پێویست بۆ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ ده‌ربكرێت".

ادامه نوشته

"په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ونه‌ بۆشایی یاساییه‌وه‌"

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێویسته‌ خولی ئێستای په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم درێژبكرێنه‌وه‌.

(د. ئه‌حمه‌د وه‌رتی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، خولی‌ ئێستای‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م دانیشتنی له‌هه‌شتی ئه‌یلولدا ئه‌نجامدا، بۆیه‌ له‌هه‌شتی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا به‌رامبه‌ر به‌ (17)ی گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی، ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییدێت.
ادامه نوشته

ئه‌گه‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌عێراق ده‌كرێت

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مریكا، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌م مانگه‌دا وڵاتانی كه‌نداو‌و عێراق‌و به‌شێك له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌نێوان (25-30) ئه‌م مانگه‌ ڕووده‌دات‌و هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (10) پله‌ به‌پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر، ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مریكاش هۆشداریداوه‌ به‌دانیشتوانی ناوچه‌كانی (باشوری عێراق، به‌حره‌ین، ئیماراتی عه‌ره‌بی، به‌شی خۆرهه‌ڵات‌و ناوه‌ندی سعودیه‌‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی عومان)، به‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌قام‌و كۆڵان‌و پرد‌و وێستگه‌‌و تاوه‌ره‌كانی كاره‌با‌و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌بێت.

ادامه نوشته

(950) میلاك له‌سلێمانی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی ئاشكرایكرد، به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕاگه‌یاندنی دوایین قۆناغی ناوی دامه‌زراوان له‌سلێمانی كه‌ (950) پله‌یه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
(مه‌حمود عوسمان) به‌NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێشتر سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم داویانه‌ له‌باره‌ی (950) میلاك بۆ پارێزگای سلێمانی، ده‌بێت فه‌رمانی بۆ ده‌ربكرێت‌و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری هه‌رێم بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ده‌ربكرێت.
وتیشی:"ته‌نها (200) میلاكی قه‌زای

ادامه نوشته