پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه

(محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی) سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاند، بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، ڕێنمایی پێویست ده‌رده‌كرێت.
وتیشی:"له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له‌هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی پێویست بۆ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ده‌ربكرێت".
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تاوه‌كو ڕێنماییه‌كان ده‌رنه‌چن، نازانرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئامار له‌سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆسه‌ی دامه‌رزاندن له‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، یاخود ئه‌نجومه‌نی ڕاژه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه داده‌مه‌زرێت.
به‌گوێره‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان كه له‌كۆتایی مانگی شوباتدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه واژۆكرا، (15) هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه پرۆسه‌كه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌هه‌زاران ده‌رچوونی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانیش چاوه‌ڕوانن.
بیلال جه‌عفه‌ر