ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (87%)ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌شاری به‌غدا ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، (409) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌كۆكردنه‌وه‌ی (136) هه‌زار ده‌نگ لیستی (موته‌حدون) بووه‌ته‌ دووه‌م، ئیئتلافی مواتن له‌پله‌ی سێیه‌م‌دایه‌، به‌به‌ده‌ستهێنانی (115) هه‌زار ده‌نگ‌و كوتله‌ی ئه‌حراریش (85) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌‌و بووه‌ته‌ چواره‌م لیستی پارێزگای به‌غدا.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، له‌پارێزگای دیاله‌، ئیئتیلافی عێراقییه‌ پله‌ی یه‌كه‌م، هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی دیاله‌ پله‌ی دووه‌م، ئیئتیلافی عێراقیه‌ی‌ نیشتمانی‌ یه‌كگرتوو پله‌ی سێیه‌م‌و لیستی‌ كوردی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان پله‌ی‌ چواره‌م بووه‌ له‌پارێزگاكه‌دا.

له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكرا، له‌پارێزگای دیاله‌ لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان، (14) هه‌زار‌و (121) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌‌و بووه‌ته‌ چواره‌م لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین-یش، لیستی كوردی هاوپه‌یمانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان (11) هه‌زار‌و (621) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌‌.

بەغدا:

دەوڵەتی یاسا – یەکەم – زیاتر لە 409000 هەزار دەنگی بەدەستهێنا
موتەحیدون – دووم – 136704 هەزار دەنگ
ئیئتیلافی مەواگن – سێیەم – 115380 هەزار دەنگ
ئەحرار – چوارەم-  85191 هەزار دەنگ
عێراقی نیشتیمانی – 55333 هەزار دەنگ


موسەنا:
دەوڵەتی یاسا – یەکەم
ئیئتیلافی مەواگن – دووەم
ئەحرار – سێیەم 


واسگ:
دەوڵەتی یاسا – یەکەم
ئیئتیلافی مەواگن – دووەم
ئەحرار – سێیەم 


بەصرە:
دەوڵەتی یاسا – یەکەم
ئیئتیلافی مەواگن – دووەم
ئەحرار – سێیەم 
ئیئتیلافی بەصرە – چوارەم


نەجەف:
وەفای نەجەف – یەکەم
ئیئتیلافی مەواگن – دووەم
دەوڵەتی یاسا – سێیەم
ئەحرار – چوارەم


زیقار:
دەوڵەتی یاسا – یەکەم
ئیئتیلافی مەواگن – دووەم
ئەحرار – سێیەم 
تەزامنی عێراقی – چوارەم
شورەکای نیشتیمانی – پێنجەم


بابل:
دەوڵەتی یاسا – یەکەم
ئیئتیلافی مەواگن – دووەم
عێراقی سەربەخۆ – سێیەم
ئەحرار – چوارەم
بابلی مەدەنی – پێنجەم
 

میسان:
لیستی ئەحرار – یەکەم
دەوڵەتی یاسا – دووەم
ئیئتیلافی مەواگن – سێیەم
بەخشین و راستگۆیی – چوارەم


کەربەلا:
دەوڵەتی یاسا – یەکەم
ئەحرار – دووەم –
لوا‌و – سێیەم


دیوانیە:
دەوڵتی یاسا – یەکەم
ئیئتیلافی مەواگن – دووەم
ئەحرار – سێیەم
جەماهیری دیوانییە – چوارەم
نیشتیمانی سپی – پێنجەم


دیالە:
ئیتیلافی عێراقی – یەکەم
دیالەی نیشتیمانی – دووەم
ئیئتیلافی عێراقی نیشتیمانی یەکگرتوو – سێیەم
هاوپەیمانی برایەتی و پێکەوەژیان (لیستی کوردستانی) – چوارەم


سەلاحەدین:
جەماهیری عێراقی – یەکەم
موتەحیدون – دووم
عێراقی راستەقینە – سێیەم
ئیتیلافی عێراقی نیشتیمانی یەکگرتوو – چوارەم
ئیتیلافی نیشتیمانی سەلاحەدین – پێنجەم
عێراقیەی عەرەبی – شەشەم
سەلاحەدینی یەکگرتوو – حەوتەم
تورکمان – هەشتەم
برایەتی و پێکەوەژیان (لیستی کوردستانی) – نۆیەم
عێراقی خێر – دەیەم
هاوپەیمانی سەربەخۆ – یازدەیەم

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌(20)ی ئه‌م مانگه‌ به‌رامبه‌ر به‌(31)ی نه‌ورۆزی (2713)ی كوردی له‌(12) پارێزگای عێراق ئه‌نجامدرا.


و: بیلال جه‌عفه‌ر