"كۆبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری مانایه‌كی نه‌ماوه"
له‌دوای له‌شكركێشیی سوپای عێراق بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم‌و ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله له‌و ناوچانه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كرد، به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی له‌شكركێشی سوپای عێراق‌و تائێستاش هێزی هه‌ردوولا له‌و ناوچانه جێگیركراون‌و نه‌كشاونه‌ته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری عێراق، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌و چه‌ند جارێك وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆبوونه‌وه‌كان هیچ مانایه‌كیان نه‌ماوه، بۆیه به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كه نییه.