حه‌وت ته‌قینه‌وه به‌غدایان هه‌ژاند

سایتی (شه‌فه‌ق نیوز) ئاشكرایكرد، له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تائێستا، حه‌وت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه (103) كوژراو‌و برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه، دوای پێنج ڕۆژ له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌كه كۆتاییهات‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاریی كۆماری ئیسلامی ئێران، خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته پاڵاوتووه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆی (686) كه‌س كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران پاڵاوتووه، (38) كه‌سایه‌تی دیاریی ئێرانی تێدایه، كه پێشتر له‌پۆستی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا خزمه‌تیان كردووه.
(فه‌لاح مسته‌فا) بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌كاتی سه‌ردانی وه‌فدی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم داوه‌تی فه‌رمی مالكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێته هه‌رێم، لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی بۆ داواكه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕیوه.
(ڕێباز عه‌لی) كارمه‌ندی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی لێك نزیككردنه‌وه‌و لێكتێگه‌یشتنی زیاتری نێوان ڕۆژنامه‌نوسان‌و ده‌زگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سایتی (ئاوێنه نیوزو هاوڵاتی) به‌هاوكاریی ڕێكخراوی (NPA)ی نه‌رویژی، خولێك بۆ (10) ئه‌فسه‌ری بنكه‌كانی پۆلیسی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرایه‌وه.