(625) پله‌ی وه‌زیفی بۆ دامه‌زراندن ڕاگه‌یه‌ندرا
سه‌رۆكی
لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی
لیژنه‌ی دامه‌زراندن ناوی ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌و
بێبڕوانامه‌ی ڕاگه‌یاند.(عه‌بدوڵڵا
ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ونیدا كه له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاماری گه‌رمیان
به‌ڕێوه‌چوو ناوی (625) پله‌ی دامه‌زراندنی بۆ هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین‌و
خورماتوو ڕاگه‌یاند، پله‌وه‌زیفیه‌كانیش له‌ده‌رچوانی زانكۆ و
په‌یمانگه‌كان‌و ناوه‌ندی به‌ره‌و خوارپێكهاتووه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش
(425) پله‌یان بۆ قه‌زای خانه‌قین‌و ناحییه‌كانی دانرابوو، (200) پله‌ی
وه‌زیفیشیان تایبه‌ت بوو به‌قه‌زای خورماتوو.
بۆ بینینی ناوه‌كانی قه‌زای كه‌لار كلیك لێره بكه
بۆ بینینی ناوه‌كانی قه‌زای خانه‌قین كلیك لێره بكه