لیژنه‌ی ژینگه‌ له‌سلێمانی‌ ڕاگه‌یه‌ندرا

له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌بینای قائمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، لیژنه‌ی ژینگه‌ له‌سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندرا‌و ئاماری مانگی ڕابردووی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بڵاوكرایه‌وه‌.

(ئاوات محه‌مه‌د) قائمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه‌ نێردراوی NNA ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، له‌پاڵ ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شانه‌ی سه‌ر به‌قائمقامیه‌تن‌و ڕۆژانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، له‌سه‌ر فه‌رمانی (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌ی ژینگه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌، بۆ به‌دواداچوونی لایه‌نی ژینگه‌یی سه‌رجه‌م كارگه‌‌و

ادامه نوشته

سلێمانی؛ له‌باینجاندا ده‌ست به‌سه‌ر تریاكدا گیرا

ئه‌مڕۆ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، ئاماری كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراو ئاماژه‌ به‌وه‌كرا، له‌مساڵدا (65) كه‌سیان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن‌و به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردووه‌.

(جه‌لال ئه‌مین به‌گ) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ئاسایشی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ نێردراوی NNA ئاماده‌ی بوو ئاشكرایكرد، (65) كه‌سیان له‌مساڵدا به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردووه‌، له‌هه‌فته‌ی ڕابردووشدا كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ ویستویه‌تی له‌باینجاندا، (مۆبایل، حه‌شیشه‌‌و تریاك) بباته‌ ناو گرتووخانه‌ی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی‌و ده‌ستگیركراوه‌،

ادامه نوشته

كاروانی‌ نۆیه‌می‌ گه‌ریلاكان ده‌گاته‌ هه‌رێم

له‌چوارچێوه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ نێوان كوردو توركیا‌و كشانه‌وه‌ی‌ گه‌ریلاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان، كاروانی‌ نۆیه‌می گه‌ریلاكان گه‌یشته‌ هه‌رێم.

(دیار قامیشلۆ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) به‌NNA ڕاگه‌یاند، تائێستا نۆیه‌م گروپی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌خاكی توركیاوه‌ گه‌یشتۆته‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی گه‌ریلاكان.

ادامه نوشته

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ (7600) كه‌س له‌عێراقدا بوونه‌قوربانی

به‌گوێره‌ی ئاماری چه‌ند مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ، (7619) كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كان‌و هێرشی‌ چه‌كدارییه‌وه‌ له‌عێراقدا كوژراون‌و برینداربوون.

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌ین) بڵاویكرده‌وه‌، له‌مانگی ئایاری ڕابردوودا (329) هێرشی چه‌كداریی جۆراوجۆراو هه‌بوون‌و (70) ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراقدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ (2460) كه‌س بوونه‌ته‌قوربانی.


ادامه نوشته

یه‌كێتی به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌یادی (38) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌) ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمدا، به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شدار ده‌بێت.

(سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم، یه‌كێتی به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی ده‌كات.

ادامه نوشته

تاڵه‌بانی: ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ كوردستان

ئه‌مڕۆ له‌یادی (38) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی‌و هاوسه‌ری (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌شاری سلێمانی، نامه‌یه‌كی تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی یاده‌كه‌وه‌ خوێنده‌وه‌.

خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند، تاڵه‌بانی له‌نامه‌كه‌یدا سڵاو له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت یه‌كێتییه‌كان.

ادامه نوشته

زیاتر له‌(90) كه‌س له‌به‌غدا بوونه‌قوربانی

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چواره‌م ئۆتۆمبێل له‌شاری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌‌و پارێزگاری ئه‌نباریش له‌هه‌وڵێكی تیرۆرستی ڕزگاری بوو. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی چواره‌م له‌ناوچه‌ی (كه‌ڕاده‌)ی شاری به‌غدا بووه‌‌و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و (12) كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش سێ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ ته‌قینه‌وه‌‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدایان هه‌ژاند، به‌هۆیانه‌وه‌ (77) كه‌س بوونه‌ قوربانی.


ادامه نوشته

پنتاگۆن هاككرا

دوای هاككردنی ده‌زگای هه‌واڵگری ئوسترالیا له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانی چینه‌وه‌، ئه‌مڕۆ هاككه‌ره‌ چینییه‌كان گه‌وره‌ترین ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازیی ئه‌مریكایان هاككرد، كه‌ گرنگترینیان ته‌كنۆلۆژیایی كارپێكردنی موشه‌كی (پاتریۆت)و دیزاین‌و كارپێكردنی فڕۆكه‌ی (F38)ن .

ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ( واشنتۆن پۆست) بلاَویكرده‌وه‌، هاككه‌ره‌ چینییه‌كان توانییان به‌شێكی زۆری ته‌كنۆلۆژیای پنتاگۆن واته‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مركا هاكبه‌كه‌ن‌و گرنگترین زانیاریی‌و ته‌كنۆلۆژیای موشه‌كی‌و فڕۆكه‌وانی ببه‌ن، گرنگترین ئه‌و ته‌كنۆلۆژیانه‌ش پێكدێن

ادامه نوشته

(50) ملیار دیناری قه‌ره‌بووی (140) بۆ كه‌ركوكه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌ركوكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ له‌مانگی داهاتوودا (50) ملیار دیناریان بۆ دابین بكرێت، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانه‌ ئاواره‌‌و هاورده‌كانی ماده‌ی (140).

(كاكه‌ڕه‌ش سدیق) به‌ NNA ڕاگه‌یاند، تائێستا هیچ بڕه‌ بودجه‌یه‌كی ماده‌ی (140) بۆ پارێزگای كه‌ركوك ته‌رخاننه‌كراوه‌‌و بڕیاره‌ تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، به‌به‌های (50) ملیار دینار چه‌كی قه‌ره‌بوو بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌‌و هاورده‌كانی كه‌ركوك ته‌رخان بكرێت،

ادامه نوشته

هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌رێم دواخرا

به‌هۆی نه‌هاتنی وه‌فدی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.

(فوئاد عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم به‌NNA ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌ته‌كه‌یان‌و به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی (كارگه‌ی قیر) له‌پارێزگای هه‌ولێر‌و سه‌ردانیكردنی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، بڕیاربوو دوو وه‌فدی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ‌و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق بێنه‌ هه‌رێم،

ادامه نوشته

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: جگه‌ره‌ مه‌كێشه‌

له‌ڕۆژی جیهانیی جگه‌ره‌نه‌كێشاندا، بڕیاره‌ له‌سبه‌ینێوه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریی له‌باره‌ی زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له‌هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نێت.

(د. خاڵس قادر) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كی NNAدا كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ هه‌ینی كاتژمێر (8:30) خوله‌ك پێشكه‌ش بكرێت، ده‌ڵێت:"له‌سبه‌ینێوه‌ كه‌ ڕۆژی جیهانیی جگه‌ره‌نه‌كێشانه‌، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریی ته‌ندروستی بۆ ماوه‌ی (10) ڕۆژ له‌هه‌رێمی كوردستاندا ڕاده‌گه‌یه‌نین".

ادامه نوشته

ته‌رمی پۆلیسێك له‌سلێمانی دۆزرایه‌وه‌

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمی پۆلسێكی پاسه‌وان له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی (رۆژهه‌ڵات) له‌شاری سلێمانی دۆزرایه‌وه‌.

نه‌قیب (سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د) وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌ NNA ڕاگه‌یاند، ته‌رمی پۆلیسێك كه‌ ڕێپێدراوی یه‌كه‌، له‌ناو ژووری پاسه‌وانه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌شاری سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه‌‌و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌. وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتیشی:"تیمی به‌ڵگه‌ی تاوان له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌یه‌‌و تائێستا ئه‌وه‌ی ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، پۆلیسه‌كه‌ له‌ناو ژووی پاسه‌وانه‌كاندا له‌شوێنی كاره‌كه‌ی كوژراوه‌‌و نازانرێت به‌چی كوژراوه‌،

ادامه نوشته

ده‌ستور هه‌رێم ده‌هه‌ژێنێت

به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌  شۆڕشی گوڵان (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو تیادا هێمای به‌مه‌سه‌له‌گه‌لێكی وه‌ك سازانی نیشتمانی‌و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان باسكرد، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ مۆڵه‌تیشی پێداون،تاكو دواین وه‌ڵامی خۆیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌ستور بده‌نه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ادامه نوشته

ئۆپۆزسیۆن بەفەرمی وەڵامی بارزانی دەداتەوە


دوای ئەوەی دوێنی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەیادی شۆڕشی گوڵاندا رایگەیاند، پرۆژەی دەستووری هەرێم ناگەرێتەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان‌و دەبێت لەلایەن خەڵكەوە ریفراندۆمی لەسەر بكرێت، هەرچوار فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی كوردستان لەروونكردنەوەیەكدا هەڵوێستی فەرمی خۆیان راگەیاند.

ادامه نوشته

حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ڕۆژی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوور دیاریی ده‌كه‌ن

به‌گوێره‌ی یاسای ژماره‌ (16)ی تایبه‌ت به‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت، ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دیاریی بكه‌ن، شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریی بكرێت.

ادامه نوشته

كچه‌ په‌یامنێرێك له‌سوریا كوژرا

له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانی‌و روماڵكردنی هه‌واڵی شه‌ڕه‌كان له‌نزیك سنووره‌كانی لوبنان، كچه‌ په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی ئیخبارییه‌ كوژرا.
سایتی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، ئه‌مڕۆ یارا عه‌باس‌ په‌یامنێری كه‌ناڵی ئیخبارییه‌، له‌نزیك بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لزه‌بعه‌ له‌پارێزگای حومس به‌ده‌ستی چه‌كداران كوژراوه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سوریاش ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، یارا عه‌باس به‌گولـله‌ی قه‌ناس پـێـكراوه‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌هاوكاره‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا برینداربوون.

ادامه نوشته

نه‌وت‌و زێڕ كه‌مترین نرخ تۆمار ده‌كه‌ن

ڕۆژ به‌ڕۆژ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا داده‌به‌زێت‌و ئه‌مڕۆش كه‌مترین نرخی له‌مساڵدا تۆماركرد‌و گه‌یشته‌ (99) دۆلار‌و سێ سه‌نت.

ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ نرخی نه‌وتی (ئۆپیك) له‌بازاڕه‌كانی جیهان (100) دۆلار‌و (36) سه‌نته‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌مترین نرخی تۆمار كرد‌و گه‌یشته‌ (99) دۆلار‌و (36) سه‌نت.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، نرخی نه‌وتی ته‌گزاسی ئه‌مریكاش، دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌‌و نرخه‌كه‌ی پێنج سه‌نت

ادامه نوشته

جندیانی: میدیای ئه‌لكترۆنی كۆنترۆڵ ناكرێت

بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست‌و ناوزڕاندنی‌ كه‌س‌و لایه‌نه‌كان له‌میدیای ئه‌لكترۆنیدا، ناڕه‌زایی زۆری لای هاوڵاتیانی كوردستان‌و به‌رپرسانی هه‌رێم دروستكردووه‌، تائێستاش هیچ یاسایه‌ك نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاری میدیای ئه‌لكترۆنی له‌هه‌رێم ڕێكبخرێت.

(شوان داودی) جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان بۆ NNA ڕوونكرده‌وه‌، یه‌كێك له‌گرفته‌كانی میدیای ئه‌لكترۆنی، نه‌بوونی یاسایه‌، چونكه‌ تائێستا بێجگه‌ له‌میدیای ئه‌لكترۆنی، یاسای ڕێكخستنی كاری ته‌له‌فزیۆن‌و ڕادیۆكانیش له‌هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌،

ادامه نوشته

دژی هه‌واڵی پۆسته‌ره‌كانی سلێمانی، سكاڵا تۆمار ده‌كرێت

سه‌باره‌ت به‌ده‌ست گیركردنی چه‌ند كه‌سێك به‌تۆمه‌تی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر دژی (نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی‌و دواتر ئازادكردنیان، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه‌‌و سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و سایته‌ تۆمار ده‌كات كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی (چاوی گه‌ل)، شه‌وی (16/17)ی ئه‌م مانگه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (لاندكرۆزه‌ر)، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌شه‌قامی (سالم) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌‌و بینراوه‌ كه‌ سه‌رنشینه‌كان سه‌رقاڵی هه‌ڵواسینی پۆسته‌رن،
ادامه نوشته

واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم دیاریكرا

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، دوێنێ به‌فه‌رمی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌، ڕۆژی‌ (21)ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به‌ (30)ی گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت.

(سه‌عد خالد) تایبه‌ت به‌ NNA ڕاگه‌یاند، دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژی (21)ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به‌ (30)ی گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی دیاریكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی تێدا ئه‌نجامبدرێت.

ادامه نوشته