گروپه چه‌كداره‌كان (سلێمان به‌گ)یان كۆنترۆڵكرد

(حه‌سه‌ن بارام) كادیری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سنووری دوزخورماتوو بهNNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی لیوای (16)ی سه‌ر به‌سوپای عێراق، له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ناحیه‌ی (سلێمان به‌گ) به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكراوه، وتیشی:"له‌ناوچه‌كانی سنوری (حلێوه‌و یه‌نگیجه) جۆرێك له‌نائارامی دروستبووه، به‌ڵام ناحیه‌كه به‌ته‌واوی كه‌وتۆته ده‌ست گروپه چه‌كداره‌كان".
حه‌سه‌ن بارام كادیری یه‌كێتیی له‌سنووری دوزخورماتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی سلێمان به‌گ زۆرینه‌ی سوننه‌كانن، بۆیه توانراوه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت‌و كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام ناحیه‌كانی دیكه‌ی (ئامرلی) كه دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانن‌و ناوه‌ندی قه‌زای دوزخورماتووش كه زۆرینه‌ی كوردن، دووره له‌ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان.
بیلال جه‌عفه‌ر