محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: وه‌ڵامی داواكانی كورد سه‌ربه‌خۆییه
(محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود) له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ NNA وتی:"وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی كورد سه‌ربه‌خۆییه، بۆیه بڕواناكه‌م له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ڵام بدرێنه‌وه".
وتیشی:"هه‌ركات كورد سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وكات ده‌توانین بڵێین وه‌ڵامی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان ده‌درێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستادا وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه، شتێكی كاتییه‌وه، هه‌مان سیناریۆكانی پێشووه‌و چه‌ندین جاری‌تر دوباره ده‌بێته‌وه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌مزووانه زیاتر له(1100) زیندانی له‌زیندانه‌كانی عێراقدا به‌لێبوردنێكی تایبه‌ت ئازاد ده‌كرێن.
به‌هۆی سه‌رپێچی له‌ڕێنمایی‌و یاساكانی پۆلیسی دارستان، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری ڕابردوودا (10) هاوڵاتی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركران.
دوای هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، سه‌رۆكی نوێی
ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه (ده‌ستپاكی)ی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات،
ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك ده‌بێته‌وه له‌ئیش‌و كاره‌كانی‌و
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌ڵێنیانداوه هاوكاریی بن،
بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌دوایین گه‌شته‌كه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، په‌یامێكی گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باكور، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌گفتوگۆكانیان بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده چه‌ند قۆناغێك
له‌ناوی دامه‌زراوان له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر میلاكی (2012)
ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری هه‌ولێر له‌به‌رنامه‌یدا
له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا، قۆناغێكی دیكه‌ی دامه‌زراندن له‌پارێزگاكه
ڕابگه‌یه‌نێت.
له‌به‌رامبه‌ر داوای ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه داوایكردووه وه‌زیری پێشمه‌رگه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئاماده‌یه بچێته په‌رله‌مان.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان)، پێشنیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیان ڕه‌تكرده‌وه.
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هه‌رچه‌نده كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم دیارییكران، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه پێده‌چێت نه‌توانرێن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێن.