به‌هۆی ئینجیله‌وه‌، سەید ئەکرەم حوکمدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای دهۆک سزای دووساڵ زیندانی کردنی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی گومرگی ئیبراهیم خەلیل دا سەپاند.

د. کامەران بەرواری، چالاکڤانی سیاسی کە ئامادەی دانیشتنی دادگا بوو، بە (رووداو)ی راگەیاند "هەرچەند ئەو بڕیارە لە دادگای تەمیز تانەی لێدەدرێ، بەڵام بڕیارێکی زاڵمانە بوو".

ئەو بڕیارەی دادگا لەسەر دۆسیەی ئینجیلێکی زێڕین بوو کە لەساڵی 2005 بە کەسێکی بیانی فرۆشتراوە.

ادامه نوشته

عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی: لیستی زۆرینە دەتوانێت بارزانی هەڵبژێرێتەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی رایدەگەیەنێت رێز لەبڕیارەكەی ئۆپۆزسیۆن دەگرین، بەڵام دەبێت بزانێت لیستی زۆرینە دەتوانێت مەسعود بارزانی هەڵبژێرێتەوە، هەروەها دەڵێت " ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت بە دەیان كەس كاندیك بكات بۆ ركابەری بارزانی".

عەبدولوەهاب عەلی وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی بە(نها24 و رادیۆی خەڵك)ی راگەیاند "مەسعود بارزانی كەسێكی كاریزمایە و بۆ ئێستای كوردستان پێویستە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن ئازادە چی دەڵێت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن لیستی زۆرینە دەتوانێت كاندیدی بكاتەوە".

ادامه نوشته

ئۆپۆزسیۆن: بارزانی‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ‌ خۆی‌ كاندید بكاته‌وه‌

كۆبونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن كۆتایی‌ هات ‌و له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیشدا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ‌ خۆی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كاندید بكاته‌وه‌، جه‌ختیشیان كرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێت هه‌ڵبژارده‌كان له‌ واده‌ی‌ خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووه‌، وتی‌: "دانیشتی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ئه‌مڕۆ، به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به‌ گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ وه‌ڵامی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ پێشنیاری‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، سه‌باره‌ت  به‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، یاخود هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".

ادامه نوشته

له‌له‌نده‌ن یادی‌ ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه‌

له‌شاری‌ له‌نده‌ن یادی‌ (25) ساڵه‌ی‌ ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕێكخراوی‌ كوردۆسایدیش داوا له‌به‌شداربووان ده‌كات، به‌جل‌و به‌رگی‌ ڕه‌شه‌وه‌ به‌شداری‌ یاده‌كه‌ بكه‌ن.

دكتۆر (ناجیح گوڵپی‌) ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ ڕێكخراوی‌ كوردۆساید (چاك) به‌ NNA ڕاگه‌یاند، ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نفال له‌شاری‌ له‌نده‌ن كردووه‌، بڕیاریشه‌ له‌ (13-3-2013) كاتژمێر (3 تا 5) ئێواره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

ادامه نوشته

"له‌(14-4)دا گۆشت مه‌خۆن"

وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕوحی پاكی ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم، له‌سه‌ر داوای ڕۆشنبیران‌و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌رمیان، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كرێت ئه‌مساڵ له‌یادی (25) ساڵه‌ی ئه‌نفالی كورداندا، هیچ ئاژه‌ڵێك سه‌رنه‌بڕن‌و گۆشت له‌گه‌رمیاندا نه‌خۆن.

(جه‌لال نوری) قائیمقامی قه‌زای كه‌لار به‌NNA ڕاگه‌یاند، وه‌ك ئیداره‌ی گه‌رمیان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، پێشنیارێكی ڕۆشنبیران‌و ڕۆژنامه‌نووسانیان خستۆته‌ به‌رده‌ستی كاسبكارانی سنووری گه‌رمیان به‌تایبه‌ت گۆشت فرۆشت‌و خاوه‌ن چێشتخانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی گۆشت به‌كارنه‌هێنن‌و هیچ جۆره‌ ئاژه‌ڵێكیش له‌یادی ئه‌نفالدا سه‌رنه‌بڕن.

ادامه نوشته

شێخ جه‌عفه‌ر: ئاماده‌م بۆ لێپرسینه‌وه‌ بچمه‌ په‌رله‌مان

له‌به‌رامبه‌ر داوای ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ داوایكردووه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئاماده‌یه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان.

(شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم تایبه‌ت به‌NNA ڕاگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر داوای ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌فه‌رمی داوای لێ بكات، ئاماده‌یه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه‌.

ادامه نوشته

ئۆپۆزسیۆن دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان)، پێشنیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیان ڕه‌تكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی NNA، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێشنیاری وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستانیان ڕه‌تكرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
ادامه نوشته

كچه‌كه‌ی تاڵه‌بانی باس له‌ته‌ندروستی باوكی ده‌كات

دوای‌ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوودا‌ (بایز تاڵه‌بانی) وه‌زیری‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌كاتی‌ سه‌ردانیكردنیدا له‌قه‌زای‌ شه‌قڵاوه‌ باری ته‌ندروستی تێكچوو، دواتر گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، كچه‌كه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ته‌ندروستی باوكی زۆر باشه‌‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌رچووه‌.

(هه‌نار) كچی (بایز تاڵه‌بانی) وه‌زیری‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ هه‌رێم به‌NNA ڕاگه‌یاند، له‌دوێنێوه‌ باوكی له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌رچووه‌‌و له‌ئێستادا له‌ماڵه‌وه‌ پشوو ده‌دات، وتیشی:"سوپاس بۆ خوا باری ته‌ندروستی باوكم جێگیره‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌هۆی بوونی نه‌خۆشی سه‌وه‌فان‌و فه‌قه‌رات، تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بووه‌‌و ته‌ندروستی تێكچووه‌‌و قاچی ئازاری پێگه‌یشتووه‌".

ادامه نوشته

یاسای له‌شفرۆشی‌و بازرگانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ده‌كرێت

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌كاری له‌شفرۆشی‌و بازرگانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ده‌كه‌ن‌و داویشیانكردووه‌ كه‌ یاساكانی حكومه‌تی عێراق تایبه‌ت به‌له‌شفرۆشی هه‌مواربكرێته‌وه‌.

(سه‌میره‌ عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌و بڕگه‌ یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌كاری له‌شفرۆشیه‌وه‌ هه‌یه‌، بڕگه‌كانی (20-21)ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌یش زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیاواندان نه‌ك ئافره‌ت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مواربكرێنه‌وه‌، وتیشی:له‌به‌رنامه‌ماندایه‌ كه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌هێنرێنه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی بازرگانی‌و له‌شفرشی”.

ادامه نوشته

تاسبه‌ینێ له‌سلێمانی خۆڵبارینه‌

نیوەرۆی ئەمرۆ شەپۆلێكی خۆڵبارین روی كردۆتە سلێمانی و فەرمانگەی كەشناسی رایدەگەیەنێت ئەگەری هەیە تاسبەینێ ئەو شەپۆلە كاریگەری بمەێنێت.

فازڵ حسێن، جێگری بەرێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی سلێمانی بۆ كوردیو ئەوەی خستەروو شەپۆلێكی خۆڵبارین سلێمانی گرتۆتەوە و ئەگەری هەیە تاسبەینێ كاریگەری هەبێت.

ادامه نوشته

یه‌كێتی: قسه‌كانی محه‌مه‌د ئیحسان بێسه‌روبه‌رن

لە ڕونكردنەوەیكدا كە پێگەی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان( پیوكەی میدیا)  بڵاوی كردۆتەوە تیایدا مەكتەبی ڕاگەیاندنی ئەو حزبە لێدوانەكانی محمد ئیحسان وەزیری ناوچەكانی دەرەوە ڕەت دەكاتەوە كە پێی وایە جەلال تاڵەبانی خۆی لە مەسەلەی ماددەی 140 لا داوە و بێ خەم بووە.

لە ڕونكردنەوەكەدا هاتووە"ئەو لێدوانەی ناوبراو جگە لە قسەی بێ سەروبەرو بێبنەماو خۆ گەورەكردن شتێكی ترنیەو دڵنیاشین كە هیچ كەسێك بەو قسەیەی ئەو باوەڕناكات‌و بەداخەوە كە ئەو مەسەلەیەی بۆ شتی تر تەوزیف كردووە نەك بۆ باسكردنی راستیەكان بۆ رای گشتی".

ادامه نوشته

ئەمشەو درامای گەردەلول دەستپێدەكاتەوە

دوای ئەوەی "درامای گەردەلول" بەچەند هۆكارێكی تەكنیكی وەستا، بڕیارە ئەمشەو لەكەناڵی ئاسمانی كوردسات دەست بەپەخش بكاتەوە.

كەناڵی ئاسمانی كوردسات لەرونكردنەوەیەكدا ئاماژەبەوەدەكات، بینەرانی كەناڵەكەمان ئاگادار دەكەینەوە كە درامای (گەردەلول)  پاش پێداچونەوە لە لایەن ستافی كەناڵی ئاسمانی كوردساتەوە ئەمشەو لە كاتی ئاسایی خۆیدا پەخش دەكرێتەوە.

ادامه نوشته

به‌ڤیدیۆ: میسی گۆڵ له‌رۆبۆت ده‌كات

شایاریزانی 4 ساڵی رابردووی جیهان لیۆنێل مێسی، له‌لایه‌ن ژاپۆنییه‌كانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی گره‌وێكی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ و وه‌ك یه‌كه‌م یاریزان له‌ مێژوودا دوو گۆڵ له‌ رۆبۆتێكی گۆڵپارێز ده‌كات.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كاته‌لۆنی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ژاپۆن داوه‌تی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی "مێسی"ی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی ئه‌و رۆبۆته‌ ببێته‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌جۆرێك دیزاینیان كردووه‌ كه‌ تۆپه‌ خێرا و به‌هێزه‌كان بگێڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌یش هه‌لێك بوو بۆ كۆمپانیای دروستكه‌ر، تا له‌ رێگه‌ی باشترین یاریزانی جیهانه‌وه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌یان تێست بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ ده‌ست هێنا.

ادامه نوشته

تاڵەبانی: بەغدا لەبارەی نەوتەوە كار بەیاساكانی سەدام دەکات

وەفدێكی هەرێمی كوردستان كە لەوویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، لەزانكۆی جۆرج واشنتن، لەواشنتنی پایتەختی ئەو ووڵاتە و لەكۆنفراسێكدا گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق و سیاسەتی نەوتی هەرێم كرد.
وەفدەكەی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و فەلاح مستەفا بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت. لەكۆنفرانسەكەدا گفتوگۆیان لەبارەی سیاسەت و پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كرد.

ادامه نوشته

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وته‌بێژی یه‌كێتی

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاوێنە كە رایگەیاندووە، بابەتی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن هەڤاڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح-ەوە لەكۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتیدا هاتووە، "بێ ئەوەی پێشوەخت لە ناو مەكتەبی سیاسی‌و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتیدا ئەو مەسەلەیە باس كرابێت"، وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەڵێت: "سەراپای هەواڵەكە بۆ شێواندنی هەڵویستی یەكێتی‌و هەڵوێستی هەڤاڵ دكتۆر بەرهەم-ە".


ادامه نوشته

فڕۆكه‌وانێكی‌ بێ‌ ده‌ست

(جیسیكا كوكس) كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكییه‌ یه‌كه‌م كه‌سی‌ فڕۆكه‌وانه‌ له‌جیهاندا كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی‌ (30) ساڵه‌ به‌هۆی‌ زگماكی‌ به‌بێ‌ ده‌ست له‌دایك بووه‌، كوكس ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ سه‌ردانی‌ وولاَتی‌ (ئه‌سوبیای‌) كرد به‌ئامانچی‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی‌ خێرخوازی‌‌و قوتابخانه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بكات بۆ گفتوگۆ وئاڵۆگۆڕكردنی‌ ئه‌زمونی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێنكارانه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تابه‌تن.

ڕۆژنامه‌ی‌ ( یوم سابع) میسری‌ بڵاویكرده‌وه‌، جیسیا سه‌ردانی‌ خوێندنگای‌ (ئیفتی‌ ئیسا)ی‌ له‌شاری‌ (دیر داوا) ئه‌سیوبی‌ بۆ مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كردوه‌و هه‌روه‌ها سه‌ردانی‌ دوو خێزانی‌ كرد كه‌ منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تن چه‌ند گفتوگۆیه‌كی‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و به‌خێوكه‌ری‌ منداڵه‌كان كرد، له‌باره‌ی‌ فێركردنی‌ ئه‌و مندالاَنه‌.

ادامه نوشته

دارتاش په‌یامی كوردی گه‌یانده‌ ستۆكهۆڵم

شانۆگه‌ری قادرمه‌ خوێناویه‌كان له‌ئاماده‌كردنی خانمی به‌ئه‌زموونی شانۆكار به‌دیعه‌ دارتاشه‌ كه‌باس له‌گۆرانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات ، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌نواندنی شانۆكاری به‌توانا خاتوو به‌دیعه‌ دارتاش و دووخانمی تره‌ به‌ناوه‌كانی ته‌رزه‌ ئه‌حمه‌د و  شاده‌ عه‌لی ، ئه‌م شانۆكارانه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان و به‌هاوكاری كاك زاهیر میوانداری كراون و بڕیاره‌ له‌چه‌ند شارێكی تری سویدی پێشكه‌ش بكرێت ، مه‌هدی  جافی  ئاگادار له‌پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌و نزیك له‌خاتوو به‌دیعه‌ دارتاش و به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: له‌سه‌ر خواستی بینه‌رێكی زۆری شانۆگه‌ری ناوبراو ئه‌مڕۆ  له‌ستۆكهۆڵم له‌سه‌نته‌ری كوردی له‌ئه‌كالا به‌رامبه‌ر فرۆشگای لیدڵ دووباره‌ كرایه‌وه‌ و نمایشكرا به‌ئاماده‌بوونی میوانانی به‌رهه‌م و داواكارانی دووباره‌ نمایشكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ، شایه‌نی باسه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ باس له‌و كاره‌سات و رووداوانه‌ ده‌كات كه‌له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به‌سه‌ر كورد هاتووه‌ هه‌ر له‌ئه‌نفال كردن و كیمیایی تاده‌گاته‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستا كه‌ شوێنه‌ مێژوویی و دێرینه‌كان خاپوور ده‌كرێن و ده‌بنه‌ قوربانی باڵه‌خانه‌ بازرگانییه‌ به‌رزه‌كان

ادامه نوشته

كه‌جه‌كه‌ وه‌ڵامی‌ نامه‌ی‌ دووه‌می‌ ئۆجه‌لانی دایه‌وه‌

کۆما جڤاکێن کوردستان KCK وه‌ڵامی‌ نامه‌كه‌ی‌ عه‌بدولڵا ئۆجالانیان دایه‌وه‌ و وه‌فدی‌ BDPش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌ردانی‌ قه‌ندیل-یان كرده‌وه‌..
 
به‌پێی هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی فورات نیوز، پاش ئه‌وه‌ی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌BDP که‌ پێکهاتبوو له‌ هاوسه‌رۆکی‌ BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتاری‌ BDPی‌ ئه‌سته‌مبۆڵ سڕی‌ سوره‌یا ئۆنده‌ر رۆژی‌ 5ی‌ نیسان بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامه‌که‌ی‌ ئۆجالان هاتنه‌ هه‌رێمی‌ کوردستان و راسته‌وخۆ چوونه‌ قه‌ندیل،  ئه‌مڕۆ جاریکی‌ دیکه‌ گه‌رانه‌وه‌ قه‌ندیل و به‌پێی‌ دوایین زانیارییه‌کان وه‌ڵامی‌ ئه‌و نامه‌یه‌یان له‌ KCK وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ .

ادامه نوشته

گه‌شتی ئاسمانی نێوان ئێران و میسر راگیرا

پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌ ده‌ستپێكی گه‌شتی ئاسمانی نێوان تاران و قاهیره‌ پاش 34 ساڵ ناره‌زایه‌تی گرووپه‌كانی سه‌له‌فی له‌ میسر بوه‌هۆی راگیرانی گه‌شتی ئاسمانی نێوان ئێران و میسر. "هیشام زه‌عزوع وه‌زیری گه‌شتیاری میسر به‌فه‌رمی رایگه‌یاند: گه‌شتی ئاسمانی نێوان ئێران و میسر بۆ ماوه‌ی دوو مانگ راگیراوه‌و له‌م ماوه‌دا چۆنییه‌تی ده‌ستپێكی گه‌شتی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ئێران تاوتووێ ده‌كه‌ین و له‌وباره‌یه‌وه‌ بریار ده‌ده‌ین.

به‌پێی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی گه‌شتیاری كه‌ له‌ نێوان میسر و ئێران واژۆ كراوه‌و گه‌شتی ئاسمانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ پاش 34 ساڵ ده‌ستیپێكرده‌وه‌ به‌ڵام ده‌ستپێكی ئه‌و گه‌شته‌ ناره‌زایه‌تی گرووپه‌كانی سه‌له‌فی به‌دواوه‌ هه‌بوو و ئه‌و گرووپه‌ هێرشیان كردووه‌ سه‌ر ماڵی دیپلۆماتكارێكی ئێرانی له‌ قاهیره‌ و حكوومه‌تی میسر بۆ رێگریكردن له‌ به‌رزبوونی توندوتیژی و ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌كه‌ گه‌شتی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ئێرانی راوه‌ستاندووه‌.

ادامه نوشته

وتەبێژی پارتی: لانیكەم 40%ی كورسیەكانی پەرلەمان بۆ پارتییە

جەعفەر ئیمینكی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە(گوڵان)ی راگەیاند: یەدڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم پارتی لە 40 كورسی پەرلەمانی كەمتر ناهێنێن كە دەكاتە 40%ی كورسیەكان.


وتەبێژەكەی مەكتەبی سیاسی گوتیشی: وەزعمان لە سلێمانی بەرەو پێشەوە چووە لەگەڵ ئەوەشدا رێژەیەكی زۆر نییە،بەڵام لە جاران باشترە و دەنگ و كورسیەكانمان لە 2009 باشتر دەبێت، كە 10% بووین، بەڵام ئێستا بەرەو 15% دەچین لەو شارە،هێشتا ئەوەش كەمە لەبەر ئەوەی باری جەماوەری پێشووی پارتی لە 1992 لەو شارەدا 26% بووین.

ادامه نوشته