وه‌زاره‌تی دارایی: (2-5) پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌ستپێده‌كاته‌وه

(دلێر تارق) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه وه‌زیری دارایی‌و بریكار‌و ڕاوێژكاران‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌مساڵدا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم وتیشی:"بڕیاردرا ڕۆژی (2-5-2013) به‌رامبه‌ر به (12)ی گوڵانی (2713)ی كوردی، پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به‌فه‌رمانبه‌ران‌و هاوڵاتیان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ست به‌وه‌رگرتن‌و پێدانی پێشینه‌كه بكرێت".
به‌گوێره‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم، بڕی پێنج ملیۆن دینار ده‌درێت به‌و كچ‌و كوڕانه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن.
بیلال جه‌عفه‌ر