ڤیدیۆ: جۆرج وه‌سوف ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب، (جۆرج وه‌سوف) دوای دابڕانێكی زۆر دێته‌وه‌ ناو دنیای هونه‌ر‌و ئه‌لبومێكی گۆڕانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

سایتی (سكای نیوز) بڵاویكرده‌وه‌، هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب (جۆرج وه‌سوف) ڕایگه‌یاندووه‌، به‌مزووانه‌ دێته‌وه‌ دنیای هونه‌ر‌و بڕیاره‌ له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، ئه‌لبومێكی نوێ بڵاوبكاته‌وه‌‌، وتیشی:"پێش ئه‌و واده‌یه‌ ده‌چمه‌وه‌ بۆ سوید، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی".
پێشتر جۆرج وه‌سوف دوچاری جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ بوو، به‌وهۆیه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ سوید به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سروشتی.

ادامه نوشته

داوا دەكرێت بەرپرسە ئەمنییەكان لە پۆستەكانیان لاببرێن

دوای ئەوەی دوێنی چەند تەقینەوەیەك‌ بەغدای‌ پایتەخت هەژاند و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە ، پەرلەمانتارێكی‌ سەربەخۆی‌ ئەنجومەنی نوێنەران داوای‌ لەمالیكی كرد، فەرماندە ئەمنییەكان و فەرماندە باڵاكانی‌ پرۆسەكانی‌ بەغدا لە پۆستەكانیان لابدات.

كازم ئەلسەیادی‌ پەرلەمانتاری‌ سەربەخۆی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، تەقینەوەكانی‌ دوێنێ‌ شكستی‌ فەرماندە ئەمنییەكانی‌ دەرخست كە نەیانتوانیوە ئارامی‌ و ئاسایش بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

ادامه نوشته

بارزانی‌: كه‌ركوك و نه‌ورۆزو كوردستان قه‌ت لێك دانابڕێن

له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی‌ كوردی، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پیرۆزبایی له‌ گه‌لی‌ كوردستان كرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كه‌ركوك و نه‌ورۆز و كوردستان قه‌ت لێك دانابڕێن.

ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی‌ كوردی په‌یامێكی‌ راگه‌یاند.

ادامه نوشته

مەكتەبی سیاسی یەكێتی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ ده‌كات

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵڕۆژی رزگاركردنی شاری كەركوكی خۆشەویست

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز كە هاوكاتە لەگەڵ 22هەمین ساڵڕۆژی رزگاركردنی شاری كەركوكی خۆشەویست، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم گەلی كورد ئەكەین لە سەرانسەری جیهان و هیوادارین ئەم دوو بۆنەیە كە جێی دڵخۆشی و ئاهەنگ گێڕانی كوردانە لە كەشێكی ئارام و ئاسودەدا كاتە خۆشەكانیان بەسەر بەرن.
لەم رۆژە پڕ شكۆیەشدا سڵاو و پیرۆزبایی گەرم ئەنێرین بۆ بنەماڵە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدانی رێگای رزگاری گەلی كورد و تێكۆشەران و كەم ئەندامان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم چین و توێژەكان.
ادامه نوشته

د. خه‌یروڵا: پابه‌ندین به‌ بڕیاره‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌رێم ‌

وه‌زیری بازرگانی‌ عیراق، ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، كه‌ باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق ده‌كات بۆ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئه‌وان سه‌ردانی‌ وڵاتی‌ قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی‌ عه‌ره‌بی ‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیرانی‌ بازرگانی‌ و وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیی.

د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی‌ عیراق، بۆ خه‌ندان، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان وه‌ك پێنج وه‌زیره‌ كورده‌كه‌، پابه‌ندی‌ بڕیاره‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ده‌بن له‌باره‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.

ادامه نوشته

جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆز..

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز..پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كوردانی چوار پارچه‌ی كوردستان‌و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك، هیوادارم جه‌ژنی نه‌ورۆز..

- له‌باشووری كوردستان یه‌كڕیزی زیاتری كوردی به‌دوادا بێت.
- له‌باكووری كوردستان په‌یامی ئاشتی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی نێوان كورد‌و توركی به‌دوادابێت.
- له‌خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ببێته‌هۆی زیادبوونی جوڵه‌ی كوردو سه‌ربه‌خۆیی خاكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی به‌دوادابێت.
- له‌خۆرئاوای كوردستان ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د‌و فیدراڵیزمی شاره‌ كوردییه‌كانی به‌دوادا بێت.

ادامه نوشته

ئەتەوێت واز لە جگەرە کێشان بهێنیت

جه‌رجیر یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ له‌ دروستكردنی زه‌ڵاته‌دا به‌كاردێت وه‌كو كاهو، له‌و شوێنانه‌دا ده‌ڕوێت كه‌ ئاوی زۆره‌.
گۆڤارێكی لیكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی له‌ وڵاتی چین ئاماژه‌ ده‌دات به‌وه‌ی كه‌ باشترین رێگه‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان بریتیه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاوی جه‌رجیر رۆژانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ به‌یانیاندا، چونكه‌ جه‌رجیر یارمه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات به‌ لابردنی ژه‌هری نیكۆتین كه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانی زۆره‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ ٧٠ هه‌زار قه‌تره‌ له‌ نیكۆتین ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆژانه‌ ٢٠ جگه‌ره‌ بكێشێت.
گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ جه‌رجیر ده‌بێته‌هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ تووشی‌ مرۆڤ ده‌بن.

ادامه نوشته

هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌و گۆڕان

كۆبوونەوەی‌ وەفدی‌ باڵای‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان‌و یەكێتی‌ دواخرا كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لەبارەگای‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌ لە شاری سلێمانی ئەنجامبدرێت.

محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم به‌رپرسی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ كوردیوی راگه‌یاند : كۆبونەوەكەی نێوان ئێمە و یەكێتی به‌هۆی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ دواخرا.

هه‌روه‌ها وتیشی‌ دوای‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز یه‌كێتی‌ و گۆڕان كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ادامه نوشته

لەبارەی وتارەكەی مەلا بەختیار، داواكاریی گشتی دێتە وەڵام

سه‌رۆكی داواكاری گشتی سلێمانی له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر نه‌بوونی پاره‌ له‌ بانكه‌كانی سلێمانی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ پرسێكی سیاسییه ‌و وه‌ك داواكاری گشتی به‌ نیاز نین ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بجوڵێنن".


مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوێنی له‌سه‌روتاری رۆژنامه‌ی (چاودێر)، كه‌ خۆی خاوه‌ن ئیتمیاز و سه‌رنووسه‌ریه‌تی نوسیبووی، "ناكرێ به‌ بێ چاودێری، سه‌رمایه‌داری قازانجی بێسنور بكات، هه‌رگیز قابیلی قبوڵیش نییه‌ ملیۆنێری بێ مایه ‌و سه‌رمایه‌، به‌شێكی بازرگانی و بیناسازی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، نه‌ده‌كرا ده‌ڵاڵه‌كانی بازاڕی ئازاد به‌بێ بچوكترین توانا و پێشینه‌ی نیشتیمان په‌روه‌ری، به‌مشێوه‌ خیانه‌ت ئامێزه‌ له‌سه‌ر حسابی شه‌هیدان و گه‌ل و نیشتیمان، ژێر زه‌مینه‌كانیان له‌فه‌رده‌ دۆلار بئاوسێ و بانكه‌كانی سلێمانیش موچه‌ی موچه‌خۆرانی پێ دابین نه‌كرێ".

ادامه نوشته

به‌په‌له‌: حكومه‌تی‌ عێراق هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ دواخست

حكومه‌تی‌ عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌ته‌واوی‌ وڵاتدا دوابخات كه‌ بڕیاربوو له‌ نیسانی‌ داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.


كه‌ناڵی‌ عێراقیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوابخات بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.

ادامه نوشته

كه‌شوهه‌وای رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز

بەرێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم ئاشكرای دەكات لە رۆژانی داهاتوودا پەڵە هەور لەسەر ئاسمانی هەرێم دەبینرێت و ئەگەری باران بارینیش رەتدەكاتەوە.

فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم بە(نها24)ی راگەیاند: پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز بەم شێوەیەیە: رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و پەڵە هەور بە ئاسماندا دەبینریت و باران نابارێت، بۆ رۆژی پێنج شەممە بەهەمان شێوە، باران نابارێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ئاسمانی هەرێم پەڵە هەور بە شێوازی جیاجیا دەبینرێت، بۆ رۆژی هەینی بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆوە كە رووی كردۆتە ناوچەكەمان، پلەكانی گەرما بەرو نزم بوونەوە دەڕوات و ئاسمان دەبێت بەهەور.

ادامه نوشته

كوردێك دەبێتە سەرۆكی حكومەتی كاتی سوریا

ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا، كوردێك بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی كاتیی ئەو وڵاتە هەڵدەبژێرێت.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە شاری ئەستەنبوڵ لە توركیا بەڕێوەچوو، ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا لە دەنگدانێكدا (غەسان هیتۆ) كە بزنسمانێكی پێشووی ئەو وڵاتەیەو بە نەتەوە كوردە، بە سەرۆكی حكومەتی كاتیی سوریا هەڵبژارد.
سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن هیوادارن هەڵبژاردنی (غەسان هیتۆ) ببێتە هەنگاوی یەكەم بۆ پڕكردنەوە ئەو بۆشاییەی لە دەسەڵاتی سوریادا هەیە.


ادامه نوشته

شه‌ش تەقینەوە بەغدایان هەژاند

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەهۆی روودانی شه‌ش تەقینەوە لەشاری بەغدا، چەندین كەس بوونە قوربانی. 

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكان لەناوچە شیعە نشینەكانی شاری بەغدا‌و لەناوچەكانی (كازمیە، سەدر‌و موشتەل) ڕوویانداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان، زیاتر له‌(60) كه‌س   بەهۆی تەقینەوەكانەوە بوونه‌ قوربانی.

ادامه نوشته

دوای‌ نه‌ورۆز، بارزانی‌و نوێنه‌رو وه‌زیره‌ كورده‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

وه‌زیری بازرگانی‌ عیراق، كه‌ به‌شداری‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا كرد، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای‌ نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و ره‌نگه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌كان بۆ به‌غدا و هه‌ڵوێستی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌رێم، ده‌ربكرێت.

د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی‌ عیراق، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ گه‌ڵ نوێنه‌ران‌و وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا، بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند:"هه‌رچه‌نده‌ سبه‌ینێ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام ئێمه‌ی‌ كورد له‌و دانیشتنه‌ به‌شدار نابین‌و بایكۆتی‌ ده‌كه‌ین".

ادامه نوشته

نامه‌ نوسین له‌مه‌ی خواردنه‌وه‌ مه‌ترسیدارتره‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ئاشكرایده‌كات، نوسینی‌ كورته‌ نامه‌ له‌كاتی‌ لێخوڕینی‌ ئۆتۆمبێلدا به‌ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا 25 مه‌ترسی‌ له‌ لێخوڕینی‌ ئۆتۆمبێل له‌ژێر كاریگه‌ری‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌یدا زیاتره‌.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ گۆڤارێكی‌ تابیه‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ هاتوچۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ته‌له‌گرافی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، هۆشداریداوه‌ له‌ گفتوگۆكردن به‌ مۆبایل له‌كاتی‌ لێخوڕینی‌ ئۆتۆمبێلدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ به‌ده‌ستیشه‌وه‌ نه‌گیرابێت، واته‌ له‌ڕێگه‌ی‌ بلوتوس یاخود هێدفۆنه‌وه‌ گفتوگۆكه‌ش ئه‌نجامبدرێت.

ادامه نوشته

كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی‌و په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره‌كان به‌كراوه‌یی مایه‌وه‌

ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆكی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كۆبوەوە سەبارەت بەقەیرانی عیراق‌و ئەگەری كشانەوەی كورد لەحكومەتی عیراق.

 لەكۆبونەوەكەدا رێكەوتن لەسەر ئەوەی كە كۆبوونەوەكان بەكراوەیی بمێنێتەوەو درێژەیان هەبێت بەڕاوێژكردن لەپێناو گەڵاڵەبوونی كۆمەڵێك بژاردەی پێویست.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو نەهجەی ئێستا كاری پێدەكرێت لەعیراق تەنیا پەیوەست نییە بەپەیوەندییەكانی هەرێمەوە كە تادێت خراپتر دەبێت، بەڵكو مەترسییەكی جدییە لەسەر داهاتووی وڵات و ئەو ئامانجانەی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق هەیە.
ادامه نوشته

گۆڕستانی فڕۆکەکان له‌كوێیه‌؟



گۆڕستانی فڕۆکەکان لەویلایه‌تی ئەریزۆنیای ئەمریکا، به‌هه‌زاران فرۆكه‌ له‌خۆده‌گرێت.


ئەم گۆڕستانە بۆدیی زیاتر لە (4000) فڕۆکەی جۆراو جۆر لە خۆدەگرێت.


ادامه نوشته

دەمیرتاش: لەنەورۆزدا ئۆجەلان پەیامێكی مێژوویی رادەگەیەنێت

هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی دیموكراتی توركیا ئاشكرای دەكات، لە نەورۆزی ئەمساڵدا رۆژی 21/3 عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێكی گرنگ‌و مێژوویی رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەفدی سێیەمی پەرلەمانتارانی (بەدەپە) كە پێكهاتبون لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و پەروین بولدان و سری سورەیا سەردانی ئیمراڵییان كرد بەمەبەستی گفتۆگردن لەگەڵ ئۆجەلان بۆ چارەسەری پرسی كورد.
ادامه نوشته

منداڵان نه‌ورۆزی سلێمانی جوانتر ده‌كه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری منداڵانی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامێكی تایبه‌ته‌وه‌، به‌شدارده‌بێت له‌كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆز له‌(شاری سلێمانی، دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخان)دا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری منداڵانی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ NNA نێردراوه‌، له‌ڕۆژی (20-3) كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ له‌شه‌قامی سالم له‌به‌رده‌م ده‌زگای سه‌رده‌م ئاهه‌نگێكی گۆرانی، موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێی منداڵان سازده‌كات، ئاڵای كوردستانیش له‌سه‌ر ڕومه‌تی منداڵان ده‌نه‌خشێنرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دوو هه‌زار میزه‌ڵدانی غازیش ده‌درێته‌ منداڵان، (CD) گۆرانی‌و میوزیكی مناڵانیش دابه‌شده‌كرێن.

ادامه نوشته

ئاگاداریەك له‌سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

به‌مه‌به‌ستی پێدانی ئابوونه‌ی مانگانه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.

ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌ نوێیه‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان:

1-ئەنجومەنی سەندیكا بڕیاری دا كە (ساڵانە) ئابوونەدانی ئەندامان لە كاتێكی دیاریكراودا بێت، ئەویش لە (2/1)ی هەموو ساڵێك دەست پێبكات تاوەكو (1/3) بێت.. لەم مێژووە بەدواوە واتە لە 1/3 تاوەكو 1/6 پارەی ساڵانەی ئابونە دەبێتە (دوو هێندە)و ئەگەر هەر ئەندامێك بەم ڕێنماییانەوە پابەند نەبێت، ئەوا ناوی دەچێتە تۆماری (كۆتایی ئەندامێتی)و ئەندامێتی لە سەندیكا لە دەست دەدات.

ادامه نوشته