"په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ونه بۆشایی یاساییه‌وه"
(د. ئه‌حمه‌د وه‌رتی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، خولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م دانیشتنی له‌هه‌شتی ئه‌یلولدا ئه‌نجامدا، بۆیه له‌هه‌شتی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا به‌رامبه‌ر به (17)ی گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی، ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییدێت.
د. ئه‌حمه‌د وه‌رتی وتیشی:"تاوه‌كو كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له (21)ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به (30) گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی، ماوه‌ی (13) ڕۆژ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ونه بۆشاییه‌كی یاسایی‌و ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌بڕیارێك ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان درێژبكاته‌وه، تاوه‌كو بتوانێت له‌و ماوه‌یه‌دا پرۆژه‌یاسا‌و بڕیار ده‌ربكات".
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی داوای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، (21)ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به (30) گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی، وه‌ك ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاریكرد، به‌و پێیه‌ش خولی ئێستای په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 13 ڕۆژ ده‌كه‌ونه بۆشایی یاساییه‌وه.
بیلال جه‌عفه‌ر