ئه‌گه‌ری بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌عێراق ده‌كرێت

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، بومه‌له‌رزه‌كه له‌نێوان (25-30) ئه‌م مانگه ڕووده‌دات‌و هێزه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی (10) پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر، ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مریكاش هۆشداریداوه به‌دانیشتوانی ناوچه‌كانی (باشوری عێراق، به‌حره‌ین، ئیماراتی عه‌ره‌بی، به‌شی خۆرهه‌ڵات‌و ناوه‌ندی سعودیه‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی عومان)، به‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌قام‌و كۆڵان‌و پرد‌و وێستگه‌و تاوه‌ره‌كانی كاره‌با‌و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌بێت.
لای خۆیشیه‌وه (به‌كر محه‌مه‌د سه‌عید) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بومه‌له‌رزه له‌ناوه‌ندی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، ناتوانرێت پێشبینی بۆ ڕوودانی بومه‌له‌رزه بكرێت، به‌ڵام به‌دیراسه‌كردن ئه‌گه‌ر پێش (10-50) ساڵ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌جێگه‌و وڵاتێكدا ڕوویدابێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه دووباره ببێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وزه‌یه‌كی زۆر كۆده‌بێته‌وه‌و له‌زه‌ویدا په‌نگده‌خواته‌وه‌و ده‌بێته هۆی دروستبوونی ته‌قینه‌وه.
وتیشی:"ئه‌گه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه ڕووبدات‌و به‌و پله به‌رزه‌ش بێت، واده‌كات له‌چه‌ندین وڵاتی ده‌وروبه‌ر هه‌ستی پێبكرێت، به‌ڵام به‌گشتی له‌ساڵی (1946)وه كه له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستاندا بومه‌له‌رزه تۆمارده‌كرێت، به‌رزترین بومه‌له‌رزه (5.5) پله بووه‌و دووجار له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن له‌ساڵانی (1946و 1949) ڕوویداوه".
بیلال جه‌عفه‌ر