به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌ (7600) كه‌س له‌عێراقدا بوونه‌قوربانی

به‌گوێره‌ی ئاماری چه‌ند مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ، (7619) كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كان‌و هێرشی‌ چه‌كدارییه‌وه‌ له‌عێراقدا كوژراون‌و برینداربوون.

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌ین) بڵاویكرده‌وه‌، له‌مانگی ئایاری ڕابردوودا (329) هێرشی چه‌كداریی جۆراوجۆراو هه‌بوون‌و (70) ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراقدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ (2460) كه‌س بوونه‌ته‌قوربانی.


ادامه نوشته

واده‌ی سه‌ردانی مالكی بۆ هه‌رێم دیارییكرا

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.

(فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌لایه‌ن (نیچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، له‌ئێستاشدا بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی هه‌رێم بكات.

ادامه نوشته

زێباری دەستی لەكار كێشایەوە

لەبەرامبەر زیادبوونی تەقینەوەكان‌و كردەوە تیرۆرستییەكان لەعێراق، بابەكر زێباری سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە.

ئاژانسی هەواڵی (بوراسا) بڵاویكردەوە، بابەكر زێباری كە سەر بەهاوپەیمانی كوردستانە، بەهۆی زیادبوونی تەقینەوەكان‌و خوێنڕشتنی عێراقیەكان، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستەكەی پێشكەش بەنوری مالكی سەرۆك وەزیران‌و فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی عێراق كردووە.




ادامه نوشته

زیاتر له‌(90) كه‌س له‌به‌غدا بوونه‌قوربانی

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چواره‌م ئۆتۆمبێل له‌شاری به‌غدا ته‌قییه‌وه‌‌و پارێزگاری ئه‌نباریش له‌هه‌وڵێكی تیرۆرستی ڕزگاری بوو. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی چواره‌م له‌ناوچه‌ی (كه‌ڕاده‌)ی شاری به‌غدا بووه‌‌و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و (12) كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش سێ ئۆتۆمبێلی دیكه‌ ته‌قینه‌وه‌‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدایان هه‌ژاند، به‌هۆیانه‌وه‌ (77) كه‌س بوونه‌ قوربانی.


ادامه نوشته

حاكم ڕزگار: دادگاییكردنه‌كه‌ی‌ سه‌دام نێوده‌وڵه‌تی‌ نه‌بوو

حاكم (ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) دادوه‌ری‌ كه‌یسی‌ دوجه‌یل ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی‌ دادگاییكردنه‌كه‌ی‌ (سه‌دام حسێن)ی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ عێراق نێوده‌وڵه‌تی‌ بوایه‌، سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا نه‌ده‌سه‌پێندرا.

له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ عه‌ره‌بیه‌، (ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) دادوه‌ری‌ كه‌یسی‌ دوجه‌یل باسی‌ له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر دادگاییكردنه‌كه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بوایه‌، سه‌دام حسێن سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ وه‌رنه‌ده‌گرت‌و ده‌كرا به‌ (30) ساڵ یان زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایی‌ سزا بدرایه‌.

ادامه نوشته

حه‌وت ته‌قینه‌وه‌ به‌غدایان هه‌ژاند

ئه‌مڕۆ به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌شاری به‌غدا، زیاتر له‌ (100) كه‌س بوونه‌ قوربانی.

سایتی (شه‌فه‌ق نیوز) ئاشكرایكرد، له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ تائێستا، حه‌وت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌‌و به‌هۆیانه‌وه‌ (103) كوژراو‌و برینداریان لێكه‌وتۆته‌وه‌.

ادامه نوشته

كه‌جه‌كه‌ وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه‌

له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی حكومه‌تی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌خاكی توركیاوه‌ بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) وه‌ڵامی عێراق ده‌داته‌وه‌.

(فه‌رحان عومه‌ر) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌جه‌كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌NNA ڕاگه‌یاند، تاووتوێی ناڕه‌زاییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ بۆ خاكی عێراق، وتیشی:"له‌دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا، وه‌ڵامی دروستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌ینه‌وه‌".

ادامه نوشته

موقته‌دا داوای جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ داواكاری گشتی عێراق داوای دانانی كه‌سێكی دیكه‌ی كرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌شوێنی (جه‌لال تاڵه‌بانی)، ئه‌مڕۆش (موقته‌دا سه‌در) سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در به‌هه‌مان شێوه‌ داوای دانانی كه‌سێكی دیكه‌ی كرد، له‌شوێنی سه‌رۆك كۆمار.

(موقته‌دا سه‌در) سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی بۆ داواكه‌ی داواكاریی گشتی عێراق پیشانداوه‌‌و داوایكردووه‌، كه‌سێكی دیكه‌ بۆ جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ستنیشان بكرێت.

ادامه نوشته

عێراق سكاڵا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تۆمار ده‌كات

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، به‌لاغێك له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) بۆ خاكی عێراق ده‌ركراو داوا له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كرا، سكاڵا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی‌و كۆمكاری عه‌ره‌بی تۆمار بكات.

(دیندار دۆسكی) وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق به‌NNA ڕاگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌سه‌رۆكایه‌تی (نوری مالكی)، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌چڕی تاووتوێی پرسی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی كرد بۆ خاكی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان.

ادامه نوشته

عه‌لاوی ده‌ستگیركرا

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاشكرایكرد، (جه‌ساس عه‌لاوی) سه‌ركرده‌ی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانی فه‌لوجه‌یان ده‌ستگیركردووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سایتی (شه‌فه‌ق نیوز) بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی بوونی زانیاریی دروست، توانراوه‌ عه‌لاوی سه‌ركرده‌ی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی فه‌لوجه‌ ده‌ستگیربكه‌ن‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌، دانی به‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا ناوه‌.

ادامه نوشته

هه‌رێم‌و به‌غدا ڕێكه‌وتن

له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی كورد‌و مالكیدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كراوه‌‌و به‌ڕاشكاوی باسیان له‌كێشه‌‌و گرفته‌كان كردووه‌.

ادامه نوشته

سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەرووداوەكانی حەویجە هۆشداریدا

دوای ئەوەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەرووداوەكانی شاری حەویجە سەردانی شاری كەركوكیان كردو گەڕانەوە بۆ شاری بەغدا، سەرۆكی لیژنەكە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بەئەنجومەنی نۆێنەرانی عێراق كرد.

سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە(نها 24 و رادیۆی خەڵك)ی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی هەینی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەروواوەكەی قەزای حەویجە بەسەرۆكایەتی (عەممار توعمە) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و چەند ئەندامێكی دیكە گەیشتنە شاری كەركوك بۆ لێكۆڵینەوە لەرووداوەكان، بەڵام دوا بەدوای گەڕانەوە بۆ شاری بەغدا، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد.

ادامه نوشته

"گه‌مارۆی سلێمان به‌گ دراوه‌‌و بارودۆخه‌كه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌دایه‌"

قائمقامی قه‌زای دوزخورماتوو ئاشكرایكرد، له‌ئێواره‌ی دوێنێوه‌ هێزێكی زۆر به‌ره‌و (سلێمان به‌گ) هاتوون‌و گه‌مارۆیانداوه‌، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌مشه‌و چه‌كداره‌كان ناحیه‌كه‌ چۆڵنه‌كه‌ن، ئه‌وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت سوپای عێراق‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌یه‌كدا بده‌ن.

(شه‌لال عه‌بدول) به‌NNA ڕاگه‌یاند، له‌دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق، گروپه‌ چه‌كداره‌كان كۆنتڕۆڵی ناحیه‌ی (سلێمان به‌گ)یان كرد، بۆیه‌ له‌دوێنێ ئێواره‌وه‌ چه‌ند شێخ-ێكیان ڕاسپاردووه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ قاییل بكرێن به‌كشانه‌وه‌یان له‌ناوچه‌كه‌ به‌بێ كێشه‌، وتیشی:"به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گروپه‌ چه‌كداره‌كان خۆیان له‌سلێمان به‌گ به‌هێز ده‌كه‌ن‌و 

ادامه نوشته

له‌سلێمان به‌گ 22 سه‌ربازی‌ كورد ده‌ستگیركران

(22) سه‌رباز له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سنوری‌ ناحیه‌ی‌ سلێمان به‌گ ده‌ستگیركران، دواتر چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان لێ سه‌ندراو ئازادكران.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ NNA، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ (22) سه‌ربازی‌ كورد له‌نزیك ناحیه‌ی‌ سلێمان به‌گ گه‌مارۆدران، به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنێك خۆیان ڕاده‌ستی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان كردووه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ش سه‌ربازه‌كان خۆیان ناساندووه‌ كه‌ كوردن چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌، ڕه‌وانه‌ی‌ چوار ڕیانی‌ كفری‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ گشتی‌ به‌غدا كراون، كه‌ ئێستا زۆربه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ لیوای‌ (16) له‌و شوێنه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ادامه نوشته

مالكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

دوێنێ به‌هۆی رووداوه‌كانی سنووری قه‌زای حه‌ویجه‌‌و كوشتن‌و برینداركردنی سه‌دان خۆپیشانده‌ر، محه‌مه‌د ته‌میمی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق كه‌ سوننه‌یه‌، ده‌ست له‌كاركێشایه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، مالكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ته‌میمی ره‌تكردۆته‌وه‌‌و په‌سه‌ند نه‌كردووه‌.
پێشتر كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، عه‌لی ئه‌دیب وه‌زیری زاست‌و ته‌كنه‌لۆژیا‌و محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كه‌ سونه‌ن، به‌هۆی هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.
ادامه نوشته

جیهاد دژی مالكی راگەیەندرا

دوای رووداوەكانی قەزای حەویجە‌و كوژران‌و برینداربوونی سەدان خۆپیشاندەر، خۆپیشاندەرانی پارێزگای نەینەوا لەگۆڕەپانی ئازادی شاری موسڵ، جیهادیان دژی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند.

سالم جبوری وتەبێژی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی ئازادی لەموسڵ بەشەفەق نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران بڕیاریاندا رەوتی خۆپیشاندانە مەدەنییەكانیان بگۆڕن بۆ هەڵگرتنی چەك دژی حكومەتی عێراق.

ادامه نوشته

(190) سكاڵا ده‌گاته‌ كۆمسیۆن

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ واده‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق كۆتاییپێهات.
له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌ (12) پارێزگای‌ عێراق، كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك سه‌رپێچی‌ ببینێت، یان هه‌ر گله‌ییه‌كیان له‌پرۆسه‌كه‌ هه‌بێت، ده‌توانن له‌ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژدا سكاڵا پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆنی‌ باڵا بكه‌ن.

ادامه نوشته

ئه‌گه‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌عێراق ده‌كرێت

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مریكا، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌م مانگه‌دا وڵاتانی كه‌نداو‌و عێراق‌و به‌شێك له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌نێوان (25-30) ئه‌م مانگه‌ ڕووده‌دات‌و هێزه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (10) پله‌ به‌پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر، ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌مریكاش هۆشداریداوه‌ به‌دانیشتوانی ناوچه‌كانی (باشوری عێراق، به‌حره‌ین، ئیماراتی عه‌ره‌بی، به‌شی خۆرهه‌ڵات‌و ناوه‌ندی سعودیه‌‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی عومان)، به‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌قام‌و كۆڵان‌و پرد‌و وێستگه‌‌و تاوه‌ره‌كانی كاره‌با‌و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌بێت.

ادامه نوشته

موتڵه‌گ: زیاتر له‌(1100) زیندانی ئازاد ده‌كرێن

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌مزووانه‌ زیاتر له‌(1100) زیندانی له‌زیندانه‌كانی عێراقدا به‌لێبوردنێكی تایبه‌ت ئازاد ده‌كرێن.

نوسینگه‌ی (ساڵح موتڵه‌گ) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌بڕیاری لێبوردنی تایبه‌ت بۆ ئازادكردنی (1150) زیندانی عێراقی، به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ست به‌ئازادكردنی زیندانیان له‌عێراقدا بكه‌ن.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كاره‌كانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌كۆتایدایه‌‌و به‌مزووانه‌ ده‌ست به‌ئازادكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و زیندانیانه‌ ده‌كرێت.

ادامه نوشته

د.فواد مه‌عسوم: هه‌موو شتێكمان به‌ڕونی به‌مالكی وتوه‌

سه‌رۆكی لیستی هاوپیه‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ سه‌ردانی وه‌فدی كوردی بۆلای نوری مالكی هه‌موو ستێكیان به‌ ڕوونی پێوتوه‌.

د. فواد مه‌عسوم  به‌لڤین پرێسی ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ردانی وه‌فدی كوردیدا بۆ لای نوری مالكی زۆر به‌ڕونی قسه‌كانی خۆیان كردوه‌و هه‌رچی پێویست بێت به‌ نوری مالكیان وتوه‌.

فواد مه‌عسوم وتیشی"سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستدارن به‌ كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه‌ باسیان لێكراوه‌و وه‌ڵامه‌كانیش ئیجابی بون و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌دا كێشه‌ به‌ كێشه‌ دانیشتنی تایبه‌تی بۆ بكرێت و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه‌"

ادامه نوشته