كوردستان ده‌چێته‌ كتێبی گینس؟

وه‌ك له‌راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، (28)ی ئه‌م مانگه‌ نه‌خۆشخانه‌ (400) قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ له‌شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌، به‌راستی سه‌یره‌.. تۆ بڵێی وا بێت.. ئیتر ئه‌و قسه‌یه‌ له‌سه‌ر زمان لابچێت‌و هه‌رچی ده‌م ده‌كاته‌وه‌، ده‌ڵێ نه‌خۆشخانه‌ (400) قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ هه‌ر ته‌واو نه‌بوو، تۆ بڵێی تا پێنجشه‌ممه‌ ته‌واو بكرێت‌و فریای مه‌راسیمێكی پڕ شكۆ بكه‌وێت، تاوه‌كو تاجی شاهانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی بكرێته‌ سه‌ری‌و هه‌موان دڵخۆش بن به‌كردنه‌وه‌ی.

ادامه نوشته

ئۆباما دێته‌ سلێمانی

ئێمه‌ی كورد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌ناسراوین له‌ ووڵاتانی تر

هه‌میشه‌ چ وه‌ك سه‌ركرده‌ كورده‌كان چ وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌م ووڵاته‌ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ سه‌رۆكی ووڵاتێ سه‌ردانی ووڵاته‌كه‌مان بكات و هه‌ر هیچ نه‌بێت بزانێ كه‌ جێگه‌ و ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ مه‌خلوقێكی له‌سه‌ر ئه‌ژیت كه‌ پێیان ده‌ڵێن كورد , بۆ كێش كردنی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ش بۆ ووڵاته‌كه‌مان به‌رپرسانمان درێغیان نه‌كردوه‌ تا ئێستا چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی ووڵاتان سه‌ردانی ووڵاته‌كه‌مانیان كردوه‌ و زۆریش كوردستانیان پێ خۆش بووه‌ و هه‌میشه‌ به‌ باشی باسی ئاو هه‌وا و خاكیان كردوین لاشیان سه‌یره‌ كورد ئه‌وه‌نده‌ پێش

ادامه نوشته

وتم و وتی

وتم: ئەم دەستەم سڕبووە، شعور بەهیچ ناكات.
وتی: یەعنی وەكو مەسئولەكان؟!
+++
وتم: ئەوە بۆچی‌ حكومەت خەمی ئەو موشكیلانە ناخوات.
وتی: پێویست ناكات خەمیان بخوات. شوكور گەورەن. لەخەم رەخسیون.
+++
وتم: كابرا سوێندی خواردووە ئەڵێ ئەمجارە ئیزعاجم بكەن ئەچمە شوێنێك كەس تەصەوری نەكات.
وتی: ئەزانم.. ئەچێتە ناو خەڵكەوە.
+++
وتم:
ادامه نوشته

دیموکراسیم تا دەسەڵاتم پارێزراوە، نادیموکراسیم ئەگەر خەوم بزڕێنی

سەبارەت بە هەڵبژاردن و لیستی جیا

دانا سەعید سۆفی

هێشتا وادەی هەڵبژاردن دیاری نەکراوە، بەڵام جموجۆڵی حیزبەکان دەستی پێکردووە بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان و دڵنیا بوونەوە لە ئایندەی خۆیان. دانوستان و زەمینەخۆشکردن بۆ رێککەوتنی دوای هەڵبژاردن لەنێوان لایەنەکان لەگەرمەی دایە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە تا لایەنەکان، بەتایبەتی حیزبە حوکمڕانەکان، نەگەنە رێککەوتنێک بۆ دوای هەڵبژاردن کە تیایدا پێگەو دەسەڵاتیان پارێزراو بێت، ئەوا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە بەناڕوونی دەمێنێتەوە. بەم شێوەیە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی هەڵبژاردن، ئەزمون و بانگەشەی دیموکراسیبوونی هەرێم نەک دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو تەواو پێچەوانەی دەکاتەوە، چونکە ئەو مەنتیقە ئەوە دەگەیەنێ کە "دیموکراسیم" تا دەسەڵاتم بە پارێزراوی دەمێنێتەوە، هەر کە پێگەو دەسەڵاتم کەوتە مەترسیەوە، ئەوا پەنا بۆ مێتودی نادیموکراسیانە دەبەم، ئیدی بەکارهێنانی هێز و تووندووتیژیش دەبێتە بژاردەیەکی کراوە بۆ بەدەستهێنانەوەی دەسەڵات، واتە ئاگاداربە خەوەکەم مەزڕێنە!

ادامه نوشته

(كۆمه‌ڵگای ژنپارێز) هه‌ورامان وه‌ك نموونه‌ ‌

ئه‌م هه‌فته‌یه‌و له‌میانی كۆڕێكدا كه‌ له‌ قاوه‌خانه‌ی كولتوریی سازدرا بوو بۆ دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان (كه‌ به‌نده‌ یه‌كێكیان بوو) و دوو چالاكه‌وانی مافه‌كانی ژنان، ئاماده‌بویه‌كی كۆڕكه‌ هه‌ڵساو باسی له‌ كولتوری هه‌ورامان كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ هه‌ورامان تا ئێستا ژنێك نه‌كوژراوه‌ و هیچ حاڵه‌تێكی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان له‌وێ تۆمار نه‌كراوه‌، بۆ من ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ باس له‌ جوانیی كولتوری هه‌ورامان ببیستم، زۆرێك له‌ هاوڕێكانم كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن چه‌ندین جار باسیان له‌م بابه‌ته‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵما.

ادامه نوشته

مه‌لا به‌ختیار: ژێرزه‌مینه‌كان له‌فه‌رده‌ دۆلار ئاوساون

كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی چاودێر ره‌خنه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌گرێت‌و رایده‌گه‌یه‌نێت،"ژێرزه‌مینه‌كان له‌فه‌رده‌ دۆلار ئاوساون‌و بانكه‌كانی سلێمانیش موچه‌یان پێنادرێت".
مه‌لا به‌ختیار له‌وتارێكیدا ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ بانكه‌كانی سلێمانی تووشی قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره‌ بوون، رۆژ به‌رۆژ قه‌یرانه‌كه‌ روو له‌زیاد بوون ده‌كات، حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی دارایی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌داوه‌.
مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تی، هه‌رچه‌ند تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی نه‌یتوانیوه‌ قه‌یرانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات، روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست‌و دڵخۆشكه‌ریان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌تێكی ئابوریی هاوچه‌رخ له‌هه‌رێمی كوردستاندا نیه‌‌و بواری سه‌رمایه‌گوزاری كه‌موكورتیه‌كی زۆری تێدایه‌، وتیشی:"ژێرزه‌مینه‌كان له‌فه‌رده‌ دۆلاردا ئاوسان، بانكه‌كانی سلێمانیش موچه‌یان پێنادرێت".
ادامه نوشته

سۆزان شیهاب: دۆسیه‌ی نه‌وت پێویسته‌ شه‌فاف بێت

سۆزان خاڵە شیهاب سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ لەپەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاند: هەرێمی‌ كوردستان بۆ رزگاربوونی‌ لەهەژموونی‌ عیراق پێویستی‌ بە سەربەخۆیی ئابوریەو بۆ ئەو هەنگاوەش نەوتی‌ كوردستان پێویستی بە شەفافیەتی زیاترە.

دواجار لە رۆژی 2013/3/7، گەورەترین بودجە لە مێژووی عیراقدا پەسەند كرا بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەراندا، لەم یاسایەدا بە چەندین شێوەو لە چەندین بڕگەی یاساكەدا سزا دانراوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، لێرەداو لەڕووی یاساییەوە ئەمە هەڵەیەكی یاسایی زەقە، بۆ؟ چونكە لەم یاسایەدا دەبێت باس لە چۆنیەتی سەرفكردنی ئەم بودجەیە بێت، باس لە داهات و خەرجی بكات، ئەمە یاسای بودجەیە نەك یاسای سزادان،

ادامه نوشته

داب و.... ده‌ستوور ‌

داننان به‌ شكست نه‌بۆته‌ به‌شێك له‌پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق ئه‌گه‌رچی گوایه‌ ئێمه‌ له‌عیراقێكی نوێدا ده‌ژین كه‌ هانده‌ری دیموكراسی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستووره‌كه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌شكردووه‌.

بۆچی ئه‌وه‌ وایه‌؟ چونكه‌ دابونه‌ریتی سیاسی له‌ده‌ستووری ده‌نگ بۆ دراو به‌هێزتره‌. چونكه‌ رێساو رێوڕه‌سم له‌یاساو مه‌رسومه‌كان گرنگترن. ئه‌میان هێزی راهاتن و ئه‌ویان ته‌نها هێزی ده‌ق و نووسراون، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكان خۆیان گیانی وه‌به‌ردا نه‌كه‌ن مردوون و له‌جووڵه‌ كه‌وتوون.


ادامه نوشته