بارزانی بۆ پۆلیس: دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ له‌به‌رچاوبگرن

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌سرودی نیشتمانی (ئه‌ی ڕه‌قیب)و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دوای چه‌ند نمایشێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ده‌رچووانی كۆلێژه‌كه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پشكنین بۆ خوێندكارانی ده‌رچووی خولی چواره‌م كرا.
دواتر لیوا (سالار عه‌بدوڵڵا) ڕاگری كۆلێژی پۆلیس له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، (270) خوێندكاری دیكه‌یان كه سه‌رجه‌میان ده‌رچووی زانكۆن، ماوه‌ی ساڵێكه له‌مه‌شق‌و ڕاهێنانی سه‌ربازیدان، ئه‌مڕۆ به‌گوێره‌ی فه‌رمانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (19) پله‌ی ملازمی دوویان پێده‌درێت، له‌سه‌ر میلاكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
ڕاگری كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خۆشبه‌ختانه له‌خولی چواره‌می كۆلێژی پۆلیسدا، (20) خوێندكاریان كچ بوون.
لای خۆیشیه‌وه (كه‌ریم سنجاری) وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وتارێكیدا باسی له‌گرنگی ئه‌فسه‌رانی خولی چواره‌می كۆلێژه‌كه كرد‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌شاری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی (270) كوڕ‌و كچ ده‌بن، وه‌ك ئه‌فسه‌ری پله دوو، وتیشی:"هیوادارم ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌رچووان له‌ماوه‌ی ساڵێكی خوێندنیاندا وه‌ریانگرتووه، به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ڕۆژانه له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیاندا جێبه‌جێی بكه‌ن، چونكه پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان له‌ئه‌ستۆی ئه‌فسه‌راندایه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ڕاپه‌ڕین تێڕوانینی هاوڵاتیان بۆ هێزه‌كانی پۆلیس جیاوازه، وه‌ك پاراستنی سه‌روماڵیان‌و چه‌سپاندنی یاسا سه‌یر ده‌كرێن، نه‌وه‌ك وه‌ك سه‌رده‌می به‌عس، كه پۆلیس وه‌ك هێزێكی داپڵۆسێنه‌ر كاریان ده‌كرد‌و سه‌یریان ده‌كرا، بۆیه ده‌بێت پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه به‌رده‌وام بن، وتیشی:"بوونی (20) كچه ئه‌فسه‌ر له‌م خوله‌ی كۆلێژی پۆلیس، نیشانه‌ی به‌ره‌وپێشوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌و ده‌ستخۆشی له‌كه‌سوكاریان ده‌كه‌م".
هه‌ر له‌میانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وتارێكیدا پیرۆزبایی له‌ده‌رچووانی خولی چواره‌می كۆلێژی پۆلیس كرد، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌كاره‌كانی داهاتوویاندا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، نمونه‌یه‌كی جوان پیشانبده‌ن.
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوپاسی ڕاگر، مامۆستا‌و كارمه‌ندانی كۆلێژی پۆلیسی كرد، سوپاسی وه‌زاره‌تی ناوخۆیشی كرد، بۆ دابینكردنی پێداویستی كۆلێژ‌و به‌رده‌وامیدان به‌خولی مه‌شق‌و ڕاهێنان بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وتاره‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه، كۆلێژی پۆلیس له‌ساڵی (2000)وه دامه‌زراوه، تائێستا حه‌وت خولی ساڵانه، دوو خولی ئه‌فسه‌رانی باڵا، دوو خولی تایبه‌ت‌و چوار خولی ئه‌فسه‌رانی زانكۆی هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مێكی زۆره‌و نیشانه‌ی دڵخۆشییه.
له‌وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی باسی له‌ڕۆڵ‌و ئه‌ركی پۆلیس كرد‌و وتی:"پۆلیس ئه‌ركی پاراستنی یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسایه، به‌ڵام پێشتر له‌عێراقی عه‌سكه‌رتاریه‌تدا، پۆلیس ببوه ده‌زگای پاراستنی حوكم نه‌وه‌ك یاسا، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌و هه‌وڵه له‌هه‌رێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه پۆلیس ئه‌ركی پاراستنی یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسایه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی كرد وه‌ك چه‌مكێكی نوێ بۆ هێزه‌كانی پۆلیس، به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتنی هاوڵاتیان له‌پۆلیس، چونكه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه ده‌بێته هانده‌رێك تاوه‌كو ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كانیش، هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیس‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكرێت، داواشی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس كرد، ئه‌و چه‌مكه له‌به‌رچاو بگرن‌و به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی.
بارزانی له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی له‌رێزگرتن له‌ئه‌رك‌و ماندوبوونی پۆلیس كرد‌و ڕایگه‌یاند، گرنگه پۆلیسی كارامه‌و ئه‌كتیڤ‌و دڵسۆز، خه‌ڵات بكرێت. وتیشی:"تۆماری پۆلیسی هه‌رێم له‌بواری مافی مرۆڤ، تۆمارێكی باشه‌و په‌یوه‌ندی باشه له‌چه‌سپاندنی مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی له‌هه‌رێمدا، بۆیه پێویسته دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ ببنه دوو تایتڵی باش له‌به‌رچاوی پۆلیسدا، چونكه خوێندنی مافی مرۆڤ، دیموكراسی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی دادی له‌لایه‌ن پۆلیس، كارێكی باشه‌و جێگه‌ی دڵخۆشییه، هاوكات هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی‌و ڕێگرتن له‌توندوتیژی خێزانی، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پۆلیس بتوانێت ڕۆڵی زۆر بگێڕێت له‌پاراستنی مافی ئافره‌تاندا".
له‌وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی:"سه‌قامگیریی‌و ئارامی له‌هه‌رێم، ده‌بێته هۆكارێك بۆ هاتنی وه‌به‌رهێنان‌و كۆمپانیا‌و گه‌شتیارانی بیانی، ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵ‌و ماندوبوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پۆلیس دروستبوون، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمه، قه‌دری ئه‌و ئارامیه بزانن‌و پاراستنیشی له‌ئه‌ستۆی هه‌مواندایه".
له‌كۆتایدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بێجگه له‌وه‌ی خه‌ڵاتی شه‌ش خوێندكاری یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی كرد، بڕیاریدا، خه‌ڵاتی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی ده‌رچوو، ڕاگر‌و مامۆستا‌و كارمه‌ندانی كۆلێژه‌كه بكات.
لای خۆیشیه‌وه (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا، خه‌ڵاتی سه‌رجه‌م خوێندكاران‌و مامۆستایان‌و ڕاگری كۆلێژی پۆلیس بكات.
بیلال جه‌عفه‌ر