ده‌ستور هه‌رێم ده‌هه‌ژێنێت

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، دوێنێ
به‌فه‌رمی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم
به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه، ڕۆژی (21)ی
ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به (30)ی گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی،
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت.
(سه‌عد
خالد) تایبه‌ت به NNA ڕاگه‌یاند، دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم
به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاندووه، حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژی (21)ی
ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به (30)ی گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی
دیاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی
تێدا ئه‌نجامبدرێت.
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی جیهان بۆ ئاشتی ئاشكرایكرد، (5600) سه‌رۆك
شاره‌وانی له (192) وڵاته‌وه، داوای به‌جینۆسایدناساندنی تاوانی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن.
(خدر كه‌ریم) تایبه‌ت به NNA
ڕاگه‌یاند، له‌یادی (25) ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، (5600)
سه‌رۆك شاره‌وانی جیهان نامه‌یه‌كیان ناردووه‌و داوای به‌جینۆسایدناساندنی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن، وتیشی:"ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه
له (192) وڵاته‌وه داواكه‌یان پێشكه‌شكردووه‌و ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی
گه‌وره‌یه بۆ پشتگیریی كه‌یسی به‌جینۆسایدناساندنی كیمیابارانكردنی
هه‌ڵه‌بجه".
حاكم (ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) دادوه‌ری كه‌یسی دوجه‌یل ڕایگه‌یاند،
ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی (سه‌دام حسێن)ی سه‌رۆكی پێشووتری
عێراق نێوده‌وڵه‌تی بوایه، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا
نه‌ده‌سه‌پێندرا.
له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه،
(ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) دادوه‌ری كه‌یسی دوجه‌یل باسی له‌وه كردووه،
ئه‌گه‌ر دادگاییكردنه‌كه نێوده‌وڵه‌تی بوایه، سه‌دام حسێن سزای
له‌سێداره‌دانی وه‌رنه‌ده‌گرت‌و ده‌كرا به (30) ساڵ یان زیندانی
هه‌تاهه‌تایی سزا بدرایه.