دوایین زانیاری له‌باره‌ی زیاده‌موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان

(عه‌باس ئه‌كره‌م) به NNA ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه له‌پێدانی موچه به‌خاوه‌ن پێداویستییه‌كانی هه‌رێم‌و پشكنینی پزیشكی بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستییه‌كان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی سیستمی نوێ موچه‌یان پێبدرێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م وتیشی:"نوسراومان كردووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، تاوه‌كو ئه‌وانه‌ی پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ كراوه، زیاده‌ی موچه‌یان بۆ خه‌رجبكات، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی نیشاننه‌داوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌پشكنینی پزیشكی دیاریكراوه، زیاده‌ی موچه‌یان پێده‌درێت كه له (160) هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو (250) هه‌زار دینار.
وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت داواكارن، به‌دواداچوون بكرێت بۆ دواكه‌وتنی پێدانی زیاده‌موچه‌كه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.
بیلال جه‌عفه‌ر