هه‌رێم‌و به‌غدا ڕێكه‌وتن

به‌گوێره‌ی
ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی كورد‌و مالكیدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی خاڵه
ناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كراوه‌و به‌ڕاشكاوی باسیان له‌كێشه‌و
گرفته‌كان كردووه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی عێراق كردۆته‌وه‌و
ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور‌و سیستمی
فیدراڵیی عێراق.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای
سیاسی هه‌رێم‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا، ڕێكه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
گرنگی بدرێت به‌پاراستنی ئه‌منیه‌تی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رێم‌و
به‌غدا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا له‌باره‌ی
بڕیار‌و پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كانی عێراق ڕێكه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر
بكه‌ن، به‌تایبه‌ت پرۆژه‌یاسای نه‌وت‌و غاز له‌عێراقدا‌و هه‌ردوولا
هاوڕابوون كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت، به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان.
و: بیلال جه‌عفه‌ر