ئۆپۆزسیون سه‌رقاڵی كاندیدكردنی (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر)ه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم
(د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) تایبه‌ت بۆ NNA وتی:"تائێستا پرسی خۆكاندیدكردنم له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه‌و داخوازیی هاوڵاتیانه، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم قسه‌ی خه‌ڵك‌و ئۆپۆزسیۆن بێت، چونكه پێیانوایه له‌نێوان كاندیده‌كانی ئۆپۆزسیۆن من بم باشه، به‌ڵام من باشم بۆ ئه‌وه‌و ڕای هاوڵاتیان چیه‌و ئۆپۆزسیۆن چی ده‌كات‌و من چی ده‌كه‌م، تائێستا به‌ڕاستی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ركێك هاوڵاتیان پێم بده‌ن، ئاماده‌م بیكه‌م".
باسی له‌وه‌شكرد، تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته بڕیار‌و یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌و پێویستی به‌بڕیار هه‌یه، وتیشی:"به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووم، له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنم بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن خودی (نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه داوای لێكرابێت، خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و ڕاشیگه‌یاند، شتێكی له‌وجۆره له‌ئارادا نییه، به‌ڵام خودی نه‌وشیروان مسته‌فا گوێ له‌ڕا‌و بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه هێز ده‌به‌خشنه بزوتنه‌وه‌كه، وتیشی:"ئه‌گه‌ر ڕای ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابێت من یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه شیاوی ئه‌وه‌ین، ئه‌وا دڵنیام نه‌وشیروان مسته‌فا پشتگیریی ڕای هاوڵاتیان ده‌كات".
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ڕۆژی (21)ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به (30) گه‌لاوێژی (2713)ی كوردی له‌سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێن.
بیلال جه‌عفه‌ر