دەمیرتاش: لەنەورۆزدا ئۆجەلان پەیامێكی مێژوویی رادەگەیەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە وەفدی سێیەمی پەرلەمانتارانی (بەدەپە) كە پێكهاتبون لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و پەروین بولدان و سری سورەیا سەردانی ئیمراڵییان كرد بەمەبەستی گفتۆگردن لەگەڵ ئۆجەلان بۆ چارەسەری پرسی كورد.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی (بەدەپە) لەدوای هاتنەوەی لە ئیمرالی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رۆژی 21ی ئازار، واتە لە نەورۆزدا لە ئامەد بانگەوازێكی گرنگ رادەگەیەنم بەئامانجی چارەسەرو كشانەوەی بەپەلە".
وتیشی: "نامانەوێت چیتر یەك كەس خوێنی برژێت، بۆیە گرنگە سەرجەم توركیا هاوكارمان بن، بۆ چارەسەریش ئامادەكاری دەقێك دەكەین بۆ خوێندنەوەی لەرۆژی 21ی ئادار لەئامەد".
ئاماژەی بەوەشكرد، كار بۆ ئەوە دەكەین بەپەلە مەسەلەی چەك چارەسەر بكەین بەبێ ئەوەی كات بەفیڕۆبچێت.