كهشوههوای رۆژانی جهژنی نهورۆز
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی
كەشناسی هەرێم بە(نها24)ی راگەیاند: پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ رۆژانی جەژنی
نەورۆز بەم شێوەیەیە: رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و پەڵە هەور
بە ئاسماندا دەبینریت و باران نابارێت، بۆ رۆژی پێنج شەممە بەهەمان شێوە،
باران نابارێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ئاسمانی هەرێم پەڵە هەور بە
شێوازی جیاجیا دەبینرێت، بۆ رۆژی هەینی بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆوە كە رووی
كردۆتە ناوچەكەمان، پلەكانی گەرما بەرو نزم بوونەوە دەڕوات و ئاسمان دەبێت
بەهەور.
بەرێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم
ئاشاكراشی كرد، لە رۆژی شەممەدا ، پلەی گەرما بەرەو نزم بونەوە دەڕوات و
پێشبینیدەكەین لە ئێوارەكەیدا باران ببارێت