ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا، كوردێك بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی كاتیی ئەو وڵاتە هەڵدەبژێرێت.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە شاری ئەستەنبوڵ لە توركیا بەڕێوەچوو، ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا لە دەنگدانێكدا (غەسان هیتۆ) كە بزنسمانێكی پێشووی ئەو وڵاتەیەو بە نەتەوە كوردە، بە سەرۆكی حكومەتی كاتیی سوریا هەڵبژارد.
سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن هیوادارن هەڵبژاردنی (غەسان هیتۆ) ببێتە هەنگاوی یەكەم بۆ پڕكردنەوە ئەو بۆشاییەی لە دەسەڵاتی سوریادا هەیە.
هیتۆ – تەمەن 50 ساڵان هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكییە و لە بواری پەیوەندییەكاندا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان كاریكردووە، بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەكان ناوبراو لەلایەن (مستەفا سەباغ) ئەمینداری گشتی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریاوە پشتیوانی لێكراوە و بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراوە و لە كۆی 53 دەنگ توانیویەتی 35 دەنگ بەدەستبهێنێت.