به‌مه‌به‌ستی پێدانی ئابوونه‌ی مانگانه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.

ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌ نوێیه‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان:

1-ئەنجومەنی سەندیكا بڕیاری دا كە (ساڵانە) ئابوونەدانی ئەندامان لە كاتێكی دیاریكراودا بێت، ئەویش لە (2/1)ی هەموو ساڵێك دەست پێبكات تاوەكو (1/3) بێت.. لەم مێژووە بەدواوە واتە لە 1/3 تاوەكو 1/6 پارەی ساڵانەی ئابونە دەبێتە (دوو هێندە)و ئەگەر هەر ئەندامێك بەم ڕێنماییانەوە پابەند نەبێت، ئەوا ناوی دەچێتە تۆماری (كۆتایی ئەندامێتی)و ئەندامێتی لە سەندیكا لە دەست دەدات.
2-هەر ئەندامێك ڕاژەی خزمەتی گێرابێتەوە لە سەندیكاوە، مافی لە ئەندامی كاراوە دەبێتە ئەندمی بەشدار، هەروەها ناوی ئەوانەی ڕاژەی خزمەتیان گێڕاوەتەوە بڵاو دەكرێتەوە.
3- ئەنجومەن بڕیاریدا ئەوانەی ئابوونەی ساڵی (2012)یان نەداوە، ئەوا دوا كات بۆ ئابوونەی ساڵی (2012 و 2013) دەبێت لە ماوەی نێوان (2/1/2013وە تاوەكو 10/4/2013) بێت.. ئەندامانی سەندیكا پابەندی دانی ئابوونە جێبەجێ‌ بكەن و ئەگەر لەم مێژووە ئابوونەكە نەدات واتە لە (11/4وە تاوەكو 1/6/2013) بڕی ئابوونەكە دەبێتە دوو هێندە.. ئەگەر ئەندامەكە پابەند نەبوو بەم ڕێنماییانەوە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی سەندیكا مامەڵەی ناپابەندی لەگەڵ دەكرێت و ناوی دەگوازرێتەوە بۆ تۆماری كۆتایی ئەندامێتی و بڵاویش دەكرێتەوە.