بارزانی: كه‌ركوك و نهورۆزو كوردستان قه‌ت لێك دانابڕێن

ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی په‌یامێكی راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی
به ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به
بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه
گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی كوردستان به هه‌موو
پێكهاته‌كانییه‌وه و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی جیهان ده‌كه‌م كه وه‌كو
كوردستانیان ئه‌و جه‌ژنه به‌رز ڕاده‌گرن. هیوادارم هه‌موو ساڵ و هه‌موو
كاتێكتان خۆشی و شادی و به‌خته‌وه‌ری بێت.
نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كورد
مانا و په‌یامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به درێژایی مێژوو ئه‌وه نه‌ورۆز
بووه خاڵی وه‌رچه‌رخانی له ژیانی گه‌لی كورددا دروست كردووه. جگه له
هاتنی به‌هار و زیندووبوونه‌وه‌ی سرووشت، نه‌ورۆز بۆ ئێمه هه‌ڵگری په‌یامی
ژیان و هیواكان و ئازادیخوازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆردارییه.
زۆربه‌ی سه‌ركه‌وتن و خۆشی و ناخۆشییه‌كانی گه‌لی كورد له نه‌ورۆزدا
ڕوویانداوه و مێژووی ئێمه‌یان نه‌خشاندووه و، نیشانه‌یه‌كی ئه‌وه‌یه
زیاتر له 2700 ساڵه كورد زوڵمی قبووڵ نه‌كردووه و ئێستایش مه‌حاڵه
قبووڵی بكات.
جه‌ژنی نه‌ورۆز هه‌رده‌م بیره‌وه‌ریی ڕووخانی
نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان و مژده‌ی ده‌ستپێكی ژیانێكی گه‌ش و پڕ ئومێدمان پێ
ده‌به‌خشێت. هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا و له یادی بیست و دوو ساڵه‌ی ئازادكردنی
شاری كه‌ركووكدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتوانی سه‌ربه‌رزی
شاری كه‌ركووك ده‌كه‌م. هه‌ڵاتنی خۆری ئازادی له نه‌ورۆزی 1991 ـی
كه‌ركووكدا مانایه‌كی قووڵتری به‌خشییه نه‌ورۆز و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌یی
و سیاسیی ئێمه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد و سه‌لماندی كه كه‌ركووك و نه‌ورۆز و
كوردستان قه‌ت لێك دانابڕێن.
هیوادارم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ببێته هۆی
به‌دیهاتنی ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و نه‌مانی زوڵم و سته‌م و
به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ته‌بایی له‌هه‌موو جیهاندا. جارێكی دی پیرۆزبایی
جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م. هیواخوازم
جه‌ژنێكی ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر ببه‌ن و به خاوێنڕاگرتنی ژینگه و
سرووشت، خۆشه‌ویستیی خۆیان بۆ جوانیی وڵاته‌كه‌مان دووپات بكه‌نه‌وه.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
20.03.2013