دوای نه‌ورۆز، بارزانی‌و نوێنه‌رو وه‌زیره كورده‌كان كۆده‌بنه‌وه
وه‌زیری
بازرگانی عیراق، كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی
هه‌رێمدا كرد، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه
به‌ڕێوه ده‌چێت‌و ره‌نگه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه
له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان بۆ به‌غدا و هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی
هه‌رێم، ده‌ربكرێت.د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عیراق، كه یه‌كێكه له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی هه‌رێم له گه‌ڵ نوێنه‌ران‌و وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا، بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند:"هه‌رچه‌نده سبه‌ینێ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد له‌و دانیشتنه به‌شدار نابین‌و بایكۆتی ده‌كه‌ین".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه پابه‌ند ده‌بن به بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ی ئه‌مڕۆوه، وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو بووه.
وه‌زیری بازرگانی عیراق، وتیشی: "بڕیاره دوای نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام بدرێت، پێده‌چێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره كورده‌كان‌و هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم، بدرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن وه‌زیره كورده‌كانه‌وه، وه‌زیری بازرگانی عیراق، وتی :" تائێستا په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه، بۆیه مالیكی ناتوانێت رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ریاندا یگرێته به‌ر، به‌ڵام ده‌توانێت هاوشێوه‌ی وه‌زیره‌كانی عیراقییه، مۆڵه‌ت بداته وه‌زیره‌كان".