نامه نوسین له‌مه‌ی خواردنه‌وه مه‌ترسیدارتره
توێژینه‌وه‌یه‌كی
نوێ ئاشكرایده‌كات، نوسینی كورته نامه له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا
به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا 25 مه‌ترسی له لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌ژێر
كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی مه‌یدا زیاتره.ئه‌و
توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤارێكی تابیه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی
توێژینه‌وه‌كانی هاتوچۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و رۆژنامه‌ی ده‌یلی
ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، هۆشداریداوه له گفتوگۆكردن به
مۆبایل له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه
به‌ده‌ستیشه‌وه نه‌گیرابێت، واته له‌ڕێگه‌ی بلوتوس یاخود هێدفۆنه‌وه
گفتوگۆكه‌ش ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌و
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی كه شۆفێر ئه‌نجامی ده‌دات هێنده مێشكی
مه‌شغوڵ ده‌كات كه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی وردبوونه‌وه‌ی شۆفێره‌كه‌و
زیادبوونی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌كاتی شۆفێریدا دێته ڕێگه‌ی.
سۆمی
لینگ شۆك، كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی چاودێری توێژنه‌وه‌كه ده‌كات
ده‌ڵێت، به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌یه‌كجاری
له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا قه‌ده‌غه‌بكرێت، پێویسته چه‌ند
توێژینه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئه‌نجامبدرێت.
ده‌یلی
ته‌له‌گراف ده‌ڵێت، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌زیاتر له وڵاتێك
ئه‌نجامدراوه‌و ژماره‌یه‌ك زانكۆ‌و سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌شدارییان
تێداكردووه، چه‌ندین كه‌سیش وه‌ك خۆبه‌خش به‌شدارییان تێداكردووه،
هه‌ندێكیان به نوسینی كورته‌نامه‌و هه‌ندێكی تریان به ئه‌نجامدانی
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی‌و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌كاتی لێخوڕینی
ئۆتۆمبێلدا.