منداڵان نه‌ورۆزی سلێمانی جوانتر ده‌كه‌ن

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری منداڵانی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ NNA نێردراوه، له‌ڕۆژی (20-3) كاتژمێر پێنجی ئێواره له‌شه‌قامی سالم له‌به‌رده‌م ده‌زگای سه‌رده‌م ئاهه‌نگێكی گۆرانی، موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێی منداڵان سازده‌كات، ئاڵای كوردستانیش له‌سه‌ر ڕومه‌تی منداڵان ده‌نه‌خشێنرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دوو هه‌زار میزه‌ڵدانی غازیش ده‌درێته منداڵان، (CD) گۆرانی‌و میوزیكی مناڵان‌یش دابه‌شده‌كرێن.
له‌هه‌مان ڕۆژ‌و هه‌مانكاتدا، له‌شارۆچكه‌كانی (دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخان)یش ئاهه‌نگی میوزیك‌و گۆرانی بۆ منداڵان ساز ده‌كرێت.