سه‌رۆكی داواكاری گشتی سلێمانی له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر نه‌بوونی پاره‌ له‌ بانكه‌كانی سلێمانی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ پرسێكی سیاسییه ‌و وه‌ك داواكاری گشتی به‌ نیاز نین ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بجوڵێنن".


مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوێنی له‌سه‌روتاری رۆژنامه‌ی (چاودێر)، كه‌ خۆی خاوه‌ن ئیتمیاز و سه‌رنووسه‌ریه‌تی نوسیبووی، "ناكرێ به‌ بێ چاودێری، سه‌رمایه‌داری قازانجی بێسنور بكات، هه‌رگیز قابیلی قبوڵیش نییه‌ ملیۆنێری بێ مایه ‌و سه‌رمایه‌، به‌شێكی بازرگانی و بیناسازی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، نه‌ده‌كرا ده‌ڵاڵه‌كانی بازاڕی ئازاد به‌بێ بچوكترین توانا و پێشینه‌ی نیشتیمان په‌روه‌ری، به‌مشێوه‌ خیانه‌ت ئامێزه‌ له‌سه‌ر حسابی شه‌هیدان و گه‌ل و نیشتیمان، ژێر زه‌مینه‌كانیان له‌فه‌رده‌ دۆلار بئاوسێ و بانكه‌كانی سلێمانیش موچه‌ی موچه‌خۆرانی پێ دابین نه‌كرێ".

لەبارەی جوڵاندنی ئەو پرسە لەلایەن داواکاری گشتیەوە، فەرهاد حاتەم، سەرۆکی داواکاری گشتی سلێمانی بۆ (رووداو) گوتی "ئەو پرسە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە، بەڵکو پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە و ئەوان دەتوانن لێی بکۆڵنەوە".
فەرهاد حاتەم رەتیشیکردەوە ئەو دۆسیەیە بجوڵێنن، چونکە وەک ئەو گوتی "ئەوە پرسێکی سیاسیە و بەرپرسێکی سیاسیش باسی کردوە، بۆیە پەیوەندی بە داواکاری گشتی نیە".