دوای ئەوەی دوێنی چەند تەقینەوەیەك‌ بەغدای‌ پایتەخت هەژاند و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە ، پەرلەمانتارێكی‌ سەربەخۆی‌ ئەنجومەنی نوێنەران داوای‌ لەمالیكی كرد، فەرماندە ئەمنییەكان و فەرماندە باڵاكانی‌ پرۆسەكانی‌ بەغدا لە پۆستەكانیان لابدات.

كازم ئەلسەیادی‌ پەرلەمانتاری‌ سەربەخۆی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، تەقینەوەكانی‌ دوێنێ‌ شكستی‌ فەرماندە ئەمنییەكانی‌ دەرخست كە نەیانتوانیوە ئارامی‌ و ئاسایش بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

هاوكات ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، پێویستە حكومەت سەرجەم فەرماندە ئەمنییەكان بگۆڕێت بە كەسانی‌ تر كە بەتوانان بۆ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان.

niha24