ده‌زگای ئه‌یلول‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه

ئه‌وه‌ی ئاشكرایه تائێستا دوو ده‌زگای پێشمه‌رگه‌ی دێرینی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)و ده‌زگای ئه‌یلولی (پارتی دیموكراتی كوردستان) له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا كاروباری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا ڕاده‌په‌ڕێنن، تائێستاش نه‌توانراوه ئه‌و دوو ده‌زگایه له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمدا یه‌كبگرنه‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه، كه هه‌ردوو ده‌زگاكه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، پرۆژه‌كه‌ش به‌ناوی (پرۆژه‌ی ڕێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی كوردستان)ه.
(عه‌بدوڵڵا كانی به‌ردی) سه‌رۆكی ده‌زگای كاروباری پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده كار بۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرین كراوه بۆ پێدان‌و به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازات، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه هه‌موو ئیمتیازێك بۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ستبهێندرێت‌و سه‌رجه‌میان خانه‌نشین بكرێن، وتیشی:"تائێستا دوو ده‌زگای پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌و ده‌زگای كاروباری پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان (پێشمه‌رگه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كان بێجگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان)ی تێدا تۆماركراون، به‌ڵام ده‌زگای (ئه‌یلول)ی پارتی ناوی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی پارتی تێدا تۆماركراوه، بۆیه پرۆژه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه كراوه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگاكه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی گشتگیر له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت‌و كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف‌و ئیمتیازاتی پێشمه‌رگه‌ی دێرین بكات كه له‌سه‌رده‌می شاخ‌و پێش ڕاپه‌ڕینی كورد له‌ساڵی (1991)دا خه‌باتیان كردووه".
عه‌بدوڵڵا كانی به‌ردی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تائێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌كه له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئه‌نجامدراون، به‌ڵام تائێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك.
لای خۆیشیه‌وه فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) وته‌بێژ‌و ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بهNNA ڕاگه‌یاند، پرۆژه‌یاسایه‌ك له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئاماده‌كراوه بۆ دروستكردنی دامه‌زراوه‌یه‌ك، به‌مه‌به‌ستی ڕێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و پرۆژه‌كه‌ش به‌نوسراو ئاراسته‌ی حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه بكرێت‌و بۆچوونی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌یه‌وه بخرێته‌ڕوو، وتیشی:"بۆیه لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌میندارێتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروستكراوه‌و پێداچوونه‌وه‌ی به‌پرۆژه‌یاساكه‌دا كردووه، ڕاوبۆچوونی خۆی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاساكه به‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاگه‌یاندووه".
دوێنێش له‌به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كی NNAدا، موقه‌ده‌م (ناهیده ئه‌حمه‌د) فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ژنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، بوونی پێشمه‌رگه‌ی
دێرین له‌هه‌رێم، مێژووی خه‌بات‌و ماندوبوونی كورده‌و نابێت له‌ناوبچێت، وتیشی:"پێمباشه وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك، ئیمتیازێك بدرێته پێشمه‌رگه‌ی دێرین، چونكه پێشمه‌رگه واته میلـله‌ت".
فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) وته‌بێژ‌و ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ردوو ده‌زگای كاروباری پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌كان‌و ئه‌یلول، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی هه‌رێم‌و نوێنه‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، دوای دیراسه‌كردن، ڕه‌شنوسی پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌كراوه به‌ناوی (ڕه‌شنوسی پرۆژه‌یاسای ڕێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی كوردستان)،
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر وتیشی:"پرۆژه‌یاساكه له‌چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌ك پێكهاتووه‌و تێیدا ڕوونكراوه‌ته‌وه كه چۆن ڕێز له‌پێشمه‌رگه‌ی دێرین بگیرێت‌و چ ئیمتیازێكی پێ بدرێت، به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌ساڵانی (1961-1991) ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاساكه له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، ئه‌وا هه‌ردوو ده‌زگای ئه‌یلول‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌و دێنه ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ناوی (دامه‌زراوه‌ی ڕێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی كوردستان)".
له‌لایه‌كی تره‌وه (ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم) پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ئیمتیاز بۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌ده‌ست هێندراون‌و پله‌ی سه‌ربازیی‌و موچه‌یان بۆ دابینكراوه، به‌ڵام تائێستا له‌ڕووی پێدانی پارچه زه‌وی‌و خانوبه‌ره‌و چه‌ند ئیمتیازێكی تر، نه‌توانراوه بۆ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان دابین بكرێن.
(جه‌میل هه‌ورامی) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌مڕۆ پۆست‌و پله‌ی ئیداری‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان پێدراوه، له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ، خه‌بات، لێهاتوویی‌و دڵسۆزییان بووه بۆ كاره‌كه‌یان، چونكه سه‌رۆكی كۆماری عێراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی زۆربه‌ی حزبه‌كانی هه‌رێم، پێشمه‌رگه‌ی دێرین بوون، به‌هۆی هۆشیاریی‌و ئاستی ڕۆشنبیریی‌و لێهاتوویان ئه‌و پۆستانه‌یان پێدراوه.
جه‌میل هه‌ورامی وتیشی:"ئه‌زموون ده‌ریخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین بوون‌و له‌دوای ڕاپه‌ڕینی (1991)وه پۆست‌و پله‌ی ئیداریی‌و سیاسی‌یان هه‌بووه، تائه‌ندازه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووتربوون له‌و كه‌سانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بوون، چونكه دڵسۆز‌و په‌رۆشن بۆ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كه به‌خوێنی هه‌ڤاڵه پێشمه‌رگه‌كانیان به‌ده‌ستهاتووه".
له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش، (فازڵ به‌شاره‌تی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ‌و پارساڵدا، ته‌كانێكی باش دراوه بۆ باشتركردنی بار‌و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام تائێستاش له‌ڕووی موچه‌و ژیان‌و ئابوورییه‌وه، پێشمه‌رگه‌ی ئێستا‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كوردستان مه‌غدورن.
موقه‌ده‌م (ناهیده ئه‌حمه‌د) فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ژنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وتیشی:"له‌ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه پیاوه‌كاندا به‌شداریی له‌مه‌شق‌و ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كاندا ده‌كه‌ن، فه‌وجێكی نیزامی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژنانیش، شانبه‌شای فه‌وجه‌كانی پیاوان دروستكراوه، بۆیه داوامانكردووه له‌پاڵ ئه‌و لیوایانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمدا، لیوایه‌كی تایبه‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژنان له‌هه‌رێم دروستبكرێت، چونكه توانا‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژنان له‌ڕابردوو ئێستادا، هیچی كه‌متر نه‌بووه له‌پیاوانی پێشمه‌رگه".
سه‌رۆكی ده‌زگای كاروباری پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌رچه‌نده به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌زگاكه‌یان تۆماركرابوون، به‌ڵام له‌ئێستا ڕێژه‌كه‌یان كه‌مبووه‌ته‌وه، چونكه هه‌ندێكیان پله‌یان هه‌بووه‌و گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی دارایی‌و له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه موچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام زیاتر له(19) هه‌زار پێشمه‌رگه كه له‌پێش ڕاپه‌ڕین پێشمه‌رگه بوون ناویان تۆماركراون‌و موچه‌یان ته‌نها (37.500) دیناره‌و داواكراوه موچه‌كه‌یان زیاد بكرێت، وتیشی:"ژنی شاخ كه له‌سه‌رده‌می شاخدا تێكۆشه‌رانه خه‌باتیان كردووه، موچه‌یان (60) هه‌زار دیناره‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆ كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش موچه‌كه‌یان زیاد بكرێت".
به‌وته‌ی فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌میندار‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، (12)ی ئایار وه‌ك ڕۆژی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له‌پرۆژه‌یاسای ڕێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێشنیار كراوه، به‌ڵام دیارییكردنی ئه‌و ڕۆژه پێویستی به‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌و ده‌بێت په‌رله‌مانی پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكات.
بیلال جه‌عفه‌ر- NNA/