وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: چاوه‌ڕوانین
فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌فده‌ی پێشتر به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم چووه به‌غدا، وه‌كو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌ندامی وه‌فده‌كه بووه.
وتیشی:"ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه حه‌وت خاڵییه‌ی له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا واژۆكراوه، دوو خاڵیان په‌یوه‌ندییان به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، خاڵێكیان تایبه‌ته به‌كاری هاوبه‌ش له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌نێوان هێزه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا، خاڵه‌كه‌ی دیكه‌یان تایبه‌ته به‌بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسای بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تاوه‌كو بودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا دیاریی بكرێت، خاڵێكی تریان له‌ڕێككه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدا".
ئه‌میندار‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانن بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌غدا، به‌گوێره‌ی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه دیاریی بكرێن.
له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم چووه به‌غدا‌و ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق واژۆكرد، له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی كورد له‌عێراقدا، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره كورده‌كان بایكۆت بشكێنن‌و بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش دوای چه‌ند مانگێك له‌بایكۆتكردن، په‌رله‌مانتارانی كورد به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
بیلال جه‌عفه‌ر