موقته‌دا داوای جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات

(موقته‌دا سه‌در) سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی بۆ داواكه‌ی داواكاریی گشتی عێراق پیشانداوه‌و داوایكردووه، كه‌سێكی دیكه بۆ جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ستنیشان بكرێت.
دوێنێش (خالد شوانی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكه‌ی داواكاریی گشتی ڕه‌تكرده‌وه‌و به‌داوایه‌كی نایاسایی‌و ده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدا، شوانی وتیشی:"به‌گوێره‌ی یاسا‌و ده‌ستوور، داواكاریی گشتی مافی ئه‌وه‌ی نییه داوای له‌و جۆره پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه له‌شوێنی سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت".
لای خۆیشیه‌وه، (ئازاد جندیانی) وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی دانانی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، داواكارییه‌كه‌ی داواكاری گشتی عێراق بۆنی سیاسه‌تی لێ دێت.
به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستی، زیاتر له‌شه‌ش مانگه (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌نه‌خۆشخانه‌ی (چاریت)ی ئه‌ڵمانیایه.
و: بیلال جه‌عفه‌ر