ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی‌و حه‌كیم له‌هه‌ولێر

سایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌ممار حه‌كیم پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكیانه‌وه، دواتر ڕه‌وشی سیاسی عێراق‌و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غداو بارودۆخی ناوچه‌كه‌و گۆڕانكاریی‌و پێشهاته‌كان تاووتوێكران.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق‌و ئه‌نجامه‌كانی كرا، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عێراق وتی:"ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ریخست، هاوڵاتیان حه‌ز به‌ئاسایش‌و سه‌قامگیریی‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ دیالۆگ‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و حكومڕانی هاوبه‌شدان، هه‌موو جۆره خۆسه‌پاندنێك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ئاسووده‌ییدا بژین".
لای خۆیشیه‌وه، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌خێرهاتنی عه‌ممار حه‌كیم، بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ره‌و‌پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراق باسكرد.
له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش، بارزانی وتی:"ئه‌مڕۆ هاوڵاتیان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی باڵای هوشیاریی، زۆر به‌باشی ده‌توانن بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن".
دواتر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانی‌و حه‌كیم، له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون كه پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق پێویسته بچێته سه‌ر ڕێگه‌ی دروست‌و پره‌نسیپه‌كانی هاوبه‌شی‌و هاوسه‌نگی‌و سازان ڕه‌چاو بكرێن.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، (عه‌ممار حه‌كیم)و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و (عیماد ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و (د. فواد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لێكرا.
و: بیلال جه‌عفه‌ر