وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانی كورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا

(نه‌جیب
عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ
NNA ئاشكرایكرد، دوای ڕێكه‌وتنی وه‌فدی باڵای كورد‌و حكومه‌تی به‌غدا،
ئه‌مڕۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره
كورده‌كان له‌به‌غدا‌و وه‌فدی باڵای هه‌رێم، بڕیاردرا په‌رله‌مانتار‌و
وه‌زیره كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، وتیشی:"سبه‌ینێ وه‌زیره‌كان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا‌و له‌دووشه‌ممه‌ی داهاتووشدا په‌رله‌مانتاره
كورده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا‌و له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌شداریی
له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ده‌كه‌ن".
به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره كورده‌كان له‌به‌غدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێم‌و به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێم، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا‌و بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیان كردووه.
بیلال جه‌عفه‌ر