عێراق سكاڵا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تۆمار ده‌كات

(دیندار دۆسكی) وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌سه‌رۆكایه‌تی (نوری مالكی)، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌چڕی تاووتوێی پرسی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی كرد بۆ خاكی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی:"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌لاغێك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچوو، كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی به‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق له‌قه‌ڵه‌مدا، چونكه ناكرێت توركیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌یه، له‌سه‌ر حسابی عێراق كۆتایی بێت".
(دیندار دۆسكی) وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سكاڵا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆمكاری عه‌ره‌ب‌و ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی تۆمار بكات، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌خاكی توركیاوه بۆ خاكی عێراق.
تۆماركردنی سكاڵاكانی حكومه‌تی عێراق له‌كاتێكدایه، له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی په‌كه‌كه‌و توركیا، له‌هه‌شتی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر به(18)ی گوڵانی (2713)ی كوردی، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌خاكی توركیاوه بۆ خاكی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م گروپی گه‌ریلا، له‌قۆناغی یه‌كه‌می كشانه‌وه‌كه گه‌یشته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌ریلا له‌خاكی عێراقدا.
بیلال جه‌عفه‌ر