بارزانی ده‌قی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم‌و به‌غدای واژۆكرد

(د. كاوه مه‌حمود) وه‌زیری ڕۆشنبیری‌و لاوانی هه‌رێم‌و ئاگادار له‌ڕێكه‌وتنه‌كه بهNNA ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم واژۆكراوه‌و به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش، پێویسته لیژنه‌ی ئه‌منیی باڵای هاوبه‌ش پێكبهێندرێت‌و هێزێكی هاوبه‌ش ئیداره‌ی ئه‌منیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكات، وتیشی:"له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، پرۆژه‌یاسایه‌كی ته‌واوكه‌ر بۆ یاسای بودجه په‌سه‌ندبكرێت‌و داواكارییه‌كانی كوردی تێدا جێبكرێنه‌وه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، كه بڕیاره سبه‌ینێ كاتژمێر (8:30) خوله‌ك له‌به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كی ڕادیۆی ناوخۆدا بخرێنه‌ڕوو، (د. كاوه مه‌حمود) وه‌زیری ڕۆشنبیری‌و لاوانی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌شێكی دیكه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم‌و به‌غدا، تایبه‌ته به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیاباران‌و ئه‌نفالكراوان‌و زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی به‌عس كه له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین ماڵیان وێرانكراوه‌و ڕاگوێزراون.
له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا، وفدێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆوه‌و ڕێكه‌وتن له‌باره‌ی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی كورد له‌عێراقدا.
بیلال جه‌عفه‌ر