(686) كه‌س خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئێران ده‌پاڵێون

سه‌رچاوه‌كانی
هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه، دوای پێنج ڕۆژ له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای
خۆپاڵاوتن، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌كه كۆتاییهات‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاریی كۆماری
ئیسلامی ئێران، خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته پاڵاوتووه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،
له‌كۆی (686) كه‌س كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران
پاڵاوتووه، (38) كه‌سایه‌تی دیاریی ئێرانی تێدایه، كه پێشتر له‌پۆستی
باڵای ئه‌و وڵاته‌دا خزمه‌تیان كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له(هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌عید جه‌لیلی، مه‌نوچێهر موته‌كی، محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمی، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، موحسین ڕه‌زایی، ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شایی، عه‌لی فه‌لاحیان، محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف، غوڵام عه‌لی حه‌داد، محه‌مه‌د باقر قاڵیباف‌و محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌بووتۆرابی فه‌رد)، وه‌ك كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ئێران خۆیان پاڵاوتووه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆك كۆماریی ئێران.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنه
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران، له(14)ی حوزه‌یران به‌رامبه‌ر به(24)ی
جۆزه‌ردان، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئێران‌دا ئه‌نجامبدرێت.
و: بیلال جه‌عفه‌ر