هۆكاری دابه‌زینی به‌های دۆلار‌و زێڕ له‌هه‌رێم

به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌هه‌مان شێوه‌ی زێڕ، له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقدا به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ڕووی له‌دابه‌زین كردووه، به‌وته‌ی ئابوری‌ناسان-یش، دابه‌زینی نرخی دۆلار‌و زێڕ، په‌یوه‌ندیی به‌سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی عێراق‌و دابه‌زینی نرخی ئۆنسه‌ی زێڕه‌وه هه‌یه له‌جیهاندا.
(د. محه‌مه‌د ڕه‌ئوف) پسپۆر‌و مامۆستای ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی زێڕ له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق، په‌یوه‌ندی به‌نرخی ئۆنسه‌ی زێڕه‌وه هه‌یه له‌بازاره‌كانی جیهان، چونكه به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی ئۆنسه‌ی زێڕی جیهان، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌بازاڕی زێڕی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقه‌وه هه‌یه.
لای خۆیشیه‌وه، (ئارام به‌كر) خاوه‌نی زه‌ڕه‌نگه‌ری (شانیا) له‌سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخی زێڕ له‌بازاری زێڕفرۆشانی سلێمانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، ئۆنسه‌ی زێڕ به‌دابه‌زیوه، وتیشی:"له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تائێستا، ئۆنسه‌ی جیهانی زێڕ (22) ئۆنسه كه‌میكردووه، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره (18) (215) هه‌زار دینار‌و عه‌یاری (21) (250) هه‌زار دیناری له‌بازاڕدا تۆماركردووه".
پسپۆڕه ئابوورییه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زێر وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی تر، كاریگه‌ریی یاسا‌و ڕێسا ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ره، له‌ڕووی خستنه‌ڕوو خواست له‌سه‌ر
زێڕ، چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك (وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و ژاپۆن)، توانایان هه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی زێڕ له‌بازاره‌كانی جیهان دروست بكه‌ن‌و زێڕێكی زۆرتر بخه‌نه بازاره‌وه، بۆیه له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت زێڕی زیاتر بخه‌نه بازاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌بازاڕدا دابه‌زێنن.
(د. محه‌مه‌د ڕه‌ئوف) باسی له‌وه‌شكرد، خستنه‌بازاری زیاتری زێڕ له‌بازاره‌كانی جیهان له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری زێڕ، زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه پاڵپشتی دراوی وڵاته‌كانیان بكه‌ن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت پاڵپشتی دۆلار بكات، زێڕی زیاتر ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه سیاسه‌تێكه‌و دابه‌زینی نرخی زێر شتێكی كاتییه.
له‌باره‌ی دابه‌زینی به‌های دۆلار‌و تێكشكاندنی هاوكێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی دۆلار‌و زێر‌و به‌پێچه‌وانه‌وه، د. محه‌مه‌د ڕه‌ئوف وتی:"دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، په‌یوه‌ندی به‌بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه هه‌یه، چونكه ده‌توانێت نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنێت‌و به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆیه له‌ئێستادا بانكی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێت به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی دابه‌زێنێت".
(د. محه‌مه‌د ڕه‌ئوف) پسپۆڕ‌و مامۆستای ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی هێمای به‌وه‌شكرد، دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی وڵاته‌وه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا بانكی ناوه‌ندی عێراق نرخێك بۆ دۆلار داده‌نێت به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، ئه‌وه‌ش له‌پێناو جێگیركردن‌و دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مریكییه به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، وتیشی:"ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ئێستادا بانكی ناوه‌ندی په‌یڕه‌وی ده‌كات، له‌پێناو جێگیركردنی به‌های دۆلار‌و دیناری عێراقییه، یاخود دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مریكییه، به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی".
پێشتر له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ئه‌وه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه، زیادكردنی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هۆی بوونی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئابووری ئێران هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه، بازرگان‌و كه‌سه دیاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شێوه‌ی قاچاخ‌و به‌ڕێگه‌ی نایاسایی دۆلاری عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه بۆ ئێران، به‌وه‌ش نرخی دۆلار له‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقدا به‌رزبوویه‌وه.
بیلال جه‌عفه‌ر