وه‌زیری ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم‌و كۆپله‌ر گه‌یشتنه كه‌ركوك

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر (وه‌زیری ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم)و (مارتن كۆپلەر) نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق گەیشتە كەركوك.
(عه‌بدوڵڵا ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ونیدا كه له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاماری گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو ناوی (625) پله‌ی دامه‌زراندنی بۆ هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین‌و خورماتوو ڕاگه‌یاند، پله‌وه‌زیفیه‌كانیش له‌ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان‌و ناوه‌ندی به‌ره‌و خوارپێكهاتووه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش (425) پله‌یان بۆ قه‌زای خانه‌قین‌و ناحییه‌كانی دانرابوو، (200) پله‌ی وه‌زیفیشیان تایبه‌ت بوو به‌قه‌زای خورماتوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ واده‌ی وه‌رگرتنی سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كۆتاییپێهات.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له (12) پارێزگای عێراق، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك سه‌رپێچی ببینێت، یان هه‌ر گله‌ییه‌كیان له‌پرۆسه‌كه هه‌بێت، ده‌توانن له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا سكاڵا پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆنی باڵا بكه‌ن.