MBC ڕوونكردنه‌وه ده‌دات

له‌سه‌ره‌تای كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، هونه‌رمه‌ند (گۆران ساڵح) ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدل، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا كردووه، كه‌ناڵی ئاسمانی MBC ڕه‌زامه‌ندیی نیشانداوه، (په‌رواز) به‌ناوی كوردستانی عێراقه‌وه به‌شداریی له‌به‌رنامه‌كه‌دا بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌رواز پێشتر خۆی خولیای هونه‌ر بووه‌و ئێستا خوێندكاری قۆناغی چواره‌مه له‌كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان.
هاوسه‌ری په‌رواز ڕوونیشیكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای به‌شداربوونی په‌رواز له‌به‌رنامه‌كه‌دا، كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلكۆم په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه، بۆ ناردنی كورته‌نامه‌ی بێبه‌رامبه‌ر گفتوگۆیان كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك له‌نێوان كه‌ناڵی ئاسمانی MBCو كۆمپانیاكانی گه‌یاندندا هه‌یه‌و
گۆران ساڵح له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هۆتێل (تاوه‌ر)ی هه‌ولێر
گۆران ساڵح له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هۆتێل (تاوه‌ر)ی هه‌ولێر
سه‌رجه‌م كاره‌كان به‌گرێبه‌ست كراون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و كاره بكرێت، وتیشی:"ئاگاداری ئه‌وه‌ش نیم هیچ كۆمپانیایه‌ك ناردنی كورته‌نامه‌ی كردبێت به‌بێبه‌رامبه‌ر".
سه‌باره‌ت به‌وته‌كانی (ئه‌حلام) كه له‌به‌رنامه‌ی ڕابردووی عه‌ره‌ب ئایدل ڕووبه‌ڕووی په‌رواز وتی، گۆران ساڵح هێمای به‌وه‌كرد، دوابه‌دوای به‌رنامه‌كه كه‌ناڵی ئاسمانی MBC په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه‌و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه له‌باره‌ی وته‌كانی ئه‌حلام‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و توڕه‌بوونه‌ی له‌لای خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و ژنه هونه‌رمه‌نده دروستبووه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و به‌سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌ناڵی ئاسمانی MBCی ڕاگه‌یاندووه، با له‌به‌رنامه‌ی داهاتووی عه‌ره‌ب ئایدلدا، ئه‌حلام مه‌نسور له‌ڕێگه‌ی سڵاوێكی تایبه‌ته‌وه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، توڕه‌بوون‌و گله‌یی‌و گازنده‌و ڕه‌خنه‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه‌ناڵی MBC پێیان ڕاگه‌یاندووه، وته‌كانی ئه‌حلام ڕای تایبه‌تی خۆیه‌تی‌و په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه نییه.
nna