مه‌راسیمی خولی ئه‌فسه‌رانی چواره‌می ده‌رچوانی پۆلیس ده‌ستیپێكرد
(بیلال جه‌عفه‌ر) نێردراوی تایبه‌تی NNA له‌كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی پێی ڕاگه‌یاندین، مه‌راسیمه‌كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕاگری كۆلێژ‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌فسه‌ران‌و كه‌س‌و كاری به‌شداربوانی خوله‌كه‌ده‌ستیپێكرد، وتیشی:"ژماره‌ی به‌شداربوانی خولی چواره‌می ده‌رچوانی زانكۆ له كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی (270) ده‌رچوون، له‌كۆی ئه‌و ده‌رچوانه‌ش، (20) ده‌رچوویان له‌ڕه‌گه‌زی مێین، ئه‌م خوله ماوه‌ی ساڵێكه به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌خوله‌كه دێت‌و به‌فه‌رمانی هه‌رێمی پله‌ی ملازمی دوو به‌به‌شداربوانی خوله‌كه ده‌به‌خشرێت.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خولێكی كۆلێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی خولێكی یه‌ك ساڵه‌ی بۆ ده‌رچوانی زانكۆ كرده‌وه، كه له‌خوله‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رچوو به‌شداریان تێداكردووه، ئه‌مڕۆش له‌مه‌راسیمێكدا كۆتایی به‌خوله‌كه ده‌هێندرێت.