قوربانیانی ئه‌نفال به‌دیكۆمێنت ده‌كرێن
(به‌هادین محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان له‌سلێمانی بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، ئه‌و لیژنانه‌ی كه‌پێكهێندراوه بۆ به‌ئاماركردنی ناوی قوربانیان، نزیكه‌ی (4-5) لیژنه‌یه‌و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان ڕاهێندراون له‌ڕێگه‌ی خولی تایبه‌ته‌وه، واته شاره‌زایه‌كی ته‌واویان له‌بواره‌كه‌دا هه‌یه، وتیشی:"له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا لیژنه‌كان سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، كه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تێدایه، ئامانجمانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تیمانه‌وه ئامارێكی وردی قوربانیان وه‌ربگرین، چونكه ئه‌و ئاماره‌ی كه‌تائێستا هه‌یه، ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی موچه بووه، له‌هه‌رخێزانێك كه چه‌ند شه‌هیدێكی هه‌بووه، ته‌نها یه‌ك شه‌هیدیان تۆماركراوه".
(به‌هادین محه‌مه‌د) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ به‌دیكۆمێنتكردن‌و به‌ئاماركردنی ناوی قوربانیانی ئه‌نفال‌و كیمیاباران، بانگهێشتی پزیشكێكیان له‌كه‌نداوه‌وه كردووه، كه ده‌تواندرێت پشتی پێببه‌سترێت بۆ به‌ئاماركردنی ناوی قوربانیان.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان له‌سلێمانی، تائێستا ژماره‌ی وارسی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی شاری سلێمانی گه‌یشتووه‌ته، نزیكه‌ی (50) هه‌زار وارس.