بارزانی ده‌توانێت خۆی كاندید بكاته‌وه‌؟

پرسی خۆ کاندیدکردنەوەی مەسعود بارزانی بۆ جاری سێیەم بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆتە جێی مشتومڕی نێوان لایەنەکانی دەسەڵات و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ھەرێمی کوردستان، چەقی مشتومڕی لایەنەکان لەسەر ئەو بابەتەش، بریتییە لەوەی ئایا بارزانی جارێکی دیکە دەتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە یاخود نا؟.


بەپێی مادەی دووەم لە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ، (سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە دەنگدانێکی گشتی و نھێنی و راستەوخۆ لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە ھەڵدەبژێردرێت)،
مادەی سێیەمی ھەمان یاسا دەڵێت (ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم بۆ چوار ساڵەو دەشێ بۆ جاری دووەمیش ھەڵبژێردرێـتەوە).

ادامه نوشته

(10) سه‌رپێچیكار له‌سلێمانی ده‌ستگیركران

به‌هۆی سه‌رپێچی له‌ڕێنمایی‌و یاساكانی پۆلیسی دارستان، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری ڕابردوودا (10) هاوڵاتی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركران.

موقه‌ده‌م (هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندی) به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستان‌و ژینگه‌ی سلێمانی به‌NNA ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رپێچیكارانه‌ی ده‌ستگیركراون، له‌سنووری (قه‌ره‌داغ، سه‌یدسادق، شارباژێر، بیاره‌‌و خدران)دا بوون‌و له‌سه‌ر دیارده‌ی ڕاوكردن‌و داربڕین‌و پێشێلكردنی ڕێنماییه‌كانی پۆلیسی دارستان ده‌ستگیركراون.

ادامه نوشته

په‌رله‌مانی‌ كوردستان: كێشه‌ سیاسییه‌كان یارمه‌تییه‌ بۆ تیرۆر

زۆر به‌داخه‌وه‌ جارێكی تر تیرۆریستان توانیان زه‌فه‌ر به‌هاوڵاتیانی عیراق ببه‌ن و له‌ رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌زۆربه‌ی پارێزگاو شاره‌كانی عیراق ژماره‌یه‌كی زۆر هاولاتیان كرده‌ قوربانی  ئامانجه‌ گلاوه‌كانیان.

ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م  كرده‌وه‌ ترسنۆكانانه‌ ده‌كه‌ین هاوكات  هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان راده‌گه‌ینین  و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین .

   ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆستیانه‌ی هه‌وڵیكی تری دوژمنانی ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌عیراقی فیدرالدا، له‌ریی ئه‌م كرده‌وه‌ ده‌یانه‌وێ دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی بخه‌نه‌ نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لانی عیراق،  دیاره‌ به‌رده‌وامبوونی كێشه‌ سیاسیه‌كان وناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ تیرۆریستان ودوژمنانی عیراقی نوێ كه‌ پلان وبه‌رنامه‌ی شه‌رانگیزی خۆیان  تێدا جێبه‌جێبكه‌ن.

ادامه نوشته

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم: ڕوبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بمه‌وه‌

دوای هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی گشتی‌ نه‌زاهه‌ (ده‌ستپاكی)ی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك ده‌بێته‌وه‌ له‌ئیش‌و كاره‌كانی‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌ڵێنیانداوه‌ هاوكاریی بن، بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.

(د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم له‌به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كی NNAدا، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ كاتژمێر (8:30) خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی پێشكه‌ش بكرێت ده‌ڵێت

ادامه نوشته

وتم و وتی

وتم: ئەم دەستەم سڕبووە، شعور بەهیچ ناكات.
وتی: یەعنی وەكو مەسئولەكان؟!
+++
وتم: ئەوە بۆچی‌ حكومەت خەمی ئەو موشكیلانە ناخوات.
وتی: پێویست ناكات خەمیان بخوات. شوكور گەورەن. لەخەم رەخسیون.
+++
وتم: كابرا سوێندی خواردووە ئەڵێ ئەمجارە ئیزعاجم بكەن ئەچمە شوێنێك كەس تەصەوری نەكات.
وتی: ئەزانم.. ئەچێتە ناو خەڵكەوە.
+++
وتم:
ادامه نوشته

په‌یامێك له‌ئه‌مریكاوه‌ بۆ كۆریای باكور

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌دوایین گه‌شته‌كه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، په‌یامێكی گه‌یانده‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باكور، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌گفتوگۆكانیان بكه‌نه‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه‌، (جۆن كیری) به‌سه‌ركرده‌كانی كۆریای باكوری ڕاگه‌یاندووه‌، ده‌ست له‌فریودانی جیهان هه‌ڵبگرن‌و وتووێژ‌و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌نه‌یاری خۆیانی ده‌زانن.

ادامه نوشته

"(70) هه‌زار دۆلار بۆ مه‌ڕاسیمی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان خه‌رجكراوه‌"

دوێنێ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیر‌و كه‌سایه‌تی سیاسی‌و حزبی‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، یادی (25) ساڵه‌ی تاوانی‌ ئه‌نفال له‌گه‌رمیان كرایه‌وه‌، به‌وته‌ی ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان، حه‌فتا هه‌زار دۆلار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاده‌كه‌ خه‌رجكراوه‌.

(خه‌بات عه‌بدوڵڵا) ڕاوێژكار له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم به‌ NNA ڕاگه‌یاند، مه‌ڕاسیمی (25) ساڵه‌ی ئه‌نفال، كه‌ دوێنێ له‌گوندی (دێ بنه‌)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ڕزگاری له‌گه‌رمیان كرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌‌و كۆمپانیای (بابیلۆن) ئه‌ركی ئاماده‌كردنی خێمه‌كه‌ی بۆ شوێنی دانیشتنی هاوڵاتیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌، وتیشی:"هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی كۆمپانیاكان به‌نرخێكی زۆر ئه‌و خێمه‌یه‌یان بۆ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كرد، به‌ڵام كۆمپانیای بابیلۆن به‌ (70) هه‌زار دۆلار خێمه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كردین، كه‌ كه‌مترین نرخه‌".
ادامه نوشته

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ له‌هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.

(تارق جه‌وهه‌ر) ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌NNA ڕاگه‌یاند، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، له‌كۆی سێ پاڵێوراو كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمه‌وه‌ پێشنیازكرابوون بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم، یه‌كێكیان له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌ڵبژێردرا.

ادامه نوشته

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق ئیدانه‌ ده‌كات

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 15/4/2013 زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك له‌ كه‌ركووك و به‌غدا و خورماتوو و چه‌ند شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ روویاندا، كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ ‌ ده‌یان هاووڵاتی بێگوناهی ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ بوونه‌ قوربانی و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریشی به‌ موڵك و ماڵیان گه‌یاند.

له‌ كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی به‌ توندی ئه‌م كرده‌وه‌ تاوانكارییانه‌ ئیدانه‌ و مه‌حكووم ده‌كات ، هاوكات ئه‌مه‌ش به‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی ترسناك داده‌نێ، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی فیدراڵ و ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌ بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ بوه‌ستن و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزنه‌وه‌، كه‌ له‌ ئاست پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیاندا بن.

ادامه نوشته

كۆمسیۆن وه‌ڵامی بارزانی دایه‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستانی دایه‌وه‌، له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم‌و مانگێكیش ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تێدا ئه‌نجامبدرێن‌و ئه‌مڕۆش به‌فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نامه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراده‌كات.

ادامه نوشته

رۆژنامەنووسەكەی هەولێر ئازاد كرا

ئەمڕۆ بەیانی كاتژمێر 8:35 خوله‌ك، لەكاتی چوونی بۆ دەوامی كۆلێژ لەشاری هەولێر یەكەیەكی سەربازی رۆژنامەنووس (مەحمود یاسین كوردی) دەستگیر دەكەن و بەرەو شوێنێكی نادیار دەیبەن.

ئه‌حمه‌د خان برای ناوبراو به‌ كوردیوی ڕاگه‌یاند : دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن ئاسیشه‌وه‌ و ئیفاده‌ وه‌رگرتن لێی ، كاتژمێر 11:45 خولهك‌ ئازاد كرا .


ادامه نوشته

سێ‌ ته‌قینه‌وه‌ شاری‌ كه‌ركوكی‌ هه‌ژاند

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (15-4-2013) كه‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌(26ی‌ نه‌ورۆزی‌ 2713ی‌ كوردی‌) سێ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆرستی‌ شاری‌ كه‌ركوك هه‌ژاند، له‌ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌ك قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست NNA كه‌وتووه‌، ته‌قینه‌وه‌كان له‌كاتژمێر (8:30) خوله‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ته‌قینه‌وه‌كانیش یه‌كێكیان له‌نزیك بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌‌و یه‌كێكی‌ دیكه‌یان له‌گه‌ڕه‌كی‌ په‌نجا عه‌لی‌ شاری‌ كه‌ركوك ڕوویداوه‌، سێیه‌م ته‌قینه‌وه‌یشیان له‌گه‌ڕه‌كی‌ ئه‌ڵماس ئه‌نجامدراوه‌، سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ بووه‌.

ادامه نوشته

ئەتلەتیك بلباو (0-3) ریاڵ مەدرید

لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی 31 هەمینی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی ئەتلەتیك بلباو و بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە و دوای تەنها 2 دەقیقە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكی تۆماركرد و گێمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.

ادامه نوشته

ئەتلەتیك بلباو (0-3) ریاڵ مەدرید

لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی 31 هەمینی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی ئەتلەتیك بلباو و بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە و دوای تەنها 2 دەقیقە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكی تۆماركرد و گێمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.

ادامه نوشته

رۆژنامه‌نوسێك له‌هه‌ولێر رفێندرا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕٍۆ له‌كاتی چوونی بۆ زانكۆ، مه‌حمود یاسین كوردی خوێندكار‌و رۆژنامه‌نوس‌و ئه‌ندامی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌شاری هه‌ولێر رفێندرا.
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌حمه‌د خان برای رۆژنامه‌نوسه‌ رفێندراوه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌مڕۆ كاتژمێر (8:35) خوله‌كی به‌یانی، له‌كاتی چوونی بۆ زانكۆ، براكه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی سه‌ربازی به‌ئۆتۆمبێلێكی مێك زه‌مینی، رفێندراوه‌ بۆ  شوێنێكی نادیار.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ له‌كاتێكدایه‌، نوسراوێكی نادیار بۆ مه‌حمود كوردی رۆژنامه‌نوس له‌ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ هاتووه‌‌و داوای لێكراوه‌ ئاماده‌بێت بۆ شاهیدی دان، به‌بێ‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر.

ادامه نوشته

لە2009ەوە 80 رووفاتی ئەنفال لەناو عەلاگەدان

بەوتەی‌ پەرلەمانتارێكی‌ گۆران، لە 12ی‌ كانوونی‌ یەكەمی‌ 2009ەوە نزیكەی‌ 80 رووفات لە تۆپزاوە دۆزراونەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بەخاك نەسپێردراون، لای‌ خۆیەوە وەزیری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژە بەوە دەكات دەیانەوێت مۆنۆمێنت دروستبكەن لەو شوێنە بۆیە ئەو بەخاك سپاردنە دواكەوتووە.

پەرلەمانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان لە پەرلەمانی‌ كوردستان بە(خەندان)ی‌ راگەیاند"ئەمڕۆ سەردانی‌ نەخۆشخانەی‌ ئازادی‌ لەشاری‌ كەركوك_ مان كرد، بۆ بینی‌ ئەو 80 روفاتەی‌ كە لە 12ی‌ كانوونی‌ یەكەمی‌ 2009ەوە لە تۆپزاوە دۆزراونەتەوە و لە پزیشكی‌ دادوەری‌ دانراون، بەڵام تاوەكو ئێستا بەخاك نەسپێردراون".

ادامه نوشته

پەیامی سەرۆکی هەرێم بۆ ساڵیادی کارەساتی ئەنفال

لەیادی بیست و پێنج ساڵەی دەستپێكردنی كارەساتی دڵتەزێنی ئەنفال لە دژی خاك و ڕۆڵەكانی گەلەمان، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. ئەو شەهیدانەی تەنیا لەبەر ناسنامەیان بوونە قوربانیی دڕندەترین شێوازی بیركردنەوە و حوكمڕانی كە بەعسی گۆڕبەگۆڕ پیادەی کرد.

ادامه نوشته

"دەبێت بەغدا به‌رنامه‌و ستراتیژی هه‌بێت"

له‌چواره‌مین رۆژی دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كۆشكی سپی و سه‌نات و كۆنگرێسمان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان و باڵیۆزی توركیا له‌ ئه‌مه‌ریكا سازكرد.

ادامه نوشته

وردەكاریی كۆبوونەوەی بارزانی‌و وەفدی هەرێم بۆ بەغدا

لەدوو كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و وەفدی دانوستانكاریی كورد لەگەڵ بەغدا‌و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، بڕیاردرا وەزیر‌و پەرلەمانتارە كوردەكان نەگەڕێنەوە بەغدا‌و دوو وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە‌و دارایی هەرێم-یش ڕەوانەی بەغدا بكرێن بۆ ئەنجامدانی دانوستان.

ادامه نوشته

دیموکراسیم تا دەسەڵاتم پارێزراوە، نادیموکراسیم ئەگەر خەوم بزڕێنی

سەبارەت بە هەڵبژاردن و لیستی جیا

دانا سەعید سۆفی

هێشتا وادەی هەڵبژاردن دیاری نەکراوە، بەڵام جموجۆڵی حیزبەکان دەستی پێکردووە بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان و دڵنیا بوونەوە لە ئایندەی خۆیان. دانوستان و زەمینەخۆشکردن بۆ رێککەوتنی دوای هەڵبژاردن لەنێوان لایەنەکان لەگەرمەی دایە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە تا لایەنەکان، بەتایبەتی حیزبە حوکمڕانەکان، نەگەنە رێککەوتنێک بۆ دوای هەڵبژاردن کە تیایدا پێگەو دەسەڵاتیان پارێزراو بێت، ئەوا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە بەناڕوونی دەمێنێتەوە. بەم شێوەیە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی هەڵبژاردن، ئەزمون و بانگەشەی دیموکراسیبوونی هەرێم نەک دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو تەواو پێچەوانەی دەکاتەوە، چونکە ئەو مەنتیقە ئەوە دەگەیەنێ کە "دیموکراسیم" تا دەسەڵاتم بە پارێزراوی دەمێنێتەوە، هەر کە پێگەو دەسەڵاتم کەوتە مەترسیەوە، ئەوا پەنا بۆ مێتودی نادیموکراسیانە دەبەم، ئیدی بەکارهێنانی هێز و تووندووتیژیش دەبێتە بژاردەیەکی کراوە بۆ بەدەستهێنانەوەی دەسەڵات، واتە ئاگاداربە خەوەکەم مەزڕێنە!

ادامه نوشته