رۆژنامه‌نوسێك له‌هه‌ولێر رفێندرا

له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌حمه‌د خان برای رۆژنامه‌نوسه رفێندراوه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ كاتژمێر (8:35) خوله‌كی به‌یانی، له‌كاتی چوونی بۆ زانكۆ، براكه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی سه‌ربازی به‌ئۆتۆمبێلێكی مێك زه‌مینی، رفێندراوه بۆ شوێنێكی نادیار.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له‌كاتێكدایه، نوسراوێكی نادیار بۆ مه‌حمود كوردی رۆژنامه‌نوس له‌ئاسایشی هه‌ولێره‌وه هاتووه‌و داوای لێكراوه ئاماده‌بێت بۆ شاهیدی دان، به‌بێ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر.
مه‌حمود یاسین كوردی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كادیری راگه‌یاندن‌و ئه‌ندامی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌یه، ستافی نوسینی رۆژنامه‌ی سپێده‌شه، له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤین-یش ماوه‌یه‌ك كاری كردووه.
پ. ب