سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌قینه‌وه‌كانی عێراق ئیدانه ده‌كات

له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی به توندی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییانه ئیدانه و مه‌حكووم ده‌كات ، هاوكات ئه‌مه‌ش به په‌ره‌سه‌ندنێكی ترسناك داده‌نێ، بۆیه پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ و ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به بایه‌خێكی زۆره‌وه له سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه بوه‌ستن و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزنه‌وه، كه له ئاست پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیاندا بن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانانه ده‌كه‌ین و له خوای مه‌زن داواكارین شه‌هیدان به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
15/4/2013