لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی 31 هەمینی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی ئەتلەتیك بلباو و بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە و دوای تەنها 2 دەقیقە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكی تۆماركرد و گێمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.

لەگێمی دووەمیشدا یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەسەر هێرشكردن بەردەوام بوون و لەدەقیقەی 68 دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد،لەدەقیقەی 76 یشدا گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات.