سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه له‌هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا

(تارق جه‌وهه‌ر) ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، له‌كۆی سێ پاڵێوراو كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمه‌وه پێشنیازكرابوون بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم، یه‌كێكیان له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌ڵبژێردرا.
وتیشی:"له‌كۆی (104) په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، ده‌بوو زیاتر له (74) په‌رله‌مانتار ده‌نگ به‌كاندیدێكیان بده‌ن، بۆیه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ‌و له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی‌و به‌به‌ده‌ستهێنانی (75) ده‌نگ، (د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا‌و (23) ده‌نگی سپی-ش هه‌بوون".
راوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه هه‌ریه‌ك له (د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سیروان عومه‌ر‌و سامح عوسمان) كاندید كرابوون بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم.
بیلال جه‌عفه‌ر