"(70) هه‌زار دۆلار بۆ مه‌ڕاسیمی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان خه‌رجكراوه"

(خه‌بات عه‌بدوڵڵا) ڕاوێژكار له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاند، مه‌ڕاسیمی (25) ساڵه‌ی ئه‌نفال، كه دوێنێ له‌گوندی (دێ بنه)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ڕزگاری له‌گه‌رمیان كرایه‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه به‌ڕێوه‌چووه‌و كۆمپانیای (بابیلۆن) ئه‌ركی ئاماده‌كردنی خێمه‌كه‌ی بۆ شوێنی دانیشتنی هاوڵاتیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه، وتیشی:"هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی كۆمپانیاكان به‌نرخێكی زۆر ئه‌و خێمه‌یه‌یان بۆ مه‌ڕاسیمه‌كه ئاماده ده‌كرد، به‌ڵام كۆمپانیای بابیلۆن به (70) هه‌زار دۆلار خێمه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كردین، كه كه‌مترین نرخه".
له‌باره‌ی بوونی ڕه‌خنه‌كان له‌مه‌ڕاسیمی (25) ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، كه زیاتر له (150) ده‌فته‌ر دۆلاری تێچووبوو، (خه‌بات عه‌بدوڵڵا) وتی:"وه‌زاره‌ت به‌نیازه دوای كۆتاییهاتنی مه‌ڕاسیمه‌كان كه به‌مه‌ڕاسیمی ئه‌نفالی بادینان كۆتاییدێت، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌رجییانه بدات، كه بۆ یاده‌كان خه‌رجكراون، به‌تایبه‌ت ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی خه‌رجی مه‌ڕاسیمی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه".
(خه‌بات عه‌بدوڵڵا) ڕاوێژكار له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ یاده‌كانی ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و جینۆسایدی كورد له‌هه‌رێم له‌مساڵدا ته‌رخانكراوه‌و وه‌زاره‌ت مه‌ڕاسیمه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام هه‌ندێك كار دراونه‌ته كۆمپانیاكان، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه یاده‌كان به‌رده‌وامن، بۆیه تائێستاش بودجه‌كه لێی خه‌رجده‌كرێت.
بیلال جه‌عفه‌ر